ئیگا شیڤۆنتیكی خانمە تێنسزانی پۆڵەندی دڵخۆشی خۆی دەربڕی دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا ناسناوی سینسیناتی کراوەی بەدەستهێنا و گوتی: ئەمە بۆ من مانای زۆری هەیە، ئەمساڵ بەڕاستی ویستم سەرکەوتن بەدەستبهێنم، زۆر دڵخۆشم، زۆر خۆشە کە لیستی ئەو پاڵەوانێتیانە بخەمە ڕوو کە تا ئێستا نەمبردووەتەوە، هاوڕێم لێرە هەیە، پاڵەوانێتییەکی ئارامکەرەوەیە پێش ئەوەی بەرەو نیویۆرک بڕوم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم وەرزە ئاسان نەبووە، منیش شوێنم هەیە بۆ باشترکردن، بردنەوەی پاڵەوانێتییەکان ئاسان نییە لەکاتێکدا هەمووان چاوەڕێی سەرکەوتنت دەکەن.