ئەمڕۆ شه‌ممه 26ی ته‌مموزی 2025، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له ستیڤ بیتنەر كونسولی گشتیی ئەمریکای لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت، سوپاس و پشتیوانیی بەردەوامیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و بە تایبەتی سوپاسی کونسوڵی گشتیی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدان و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا.
هاوكات کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.










