هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر دوو سكاڵا دابنیشێت كه تایبه‌ته به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، كه‌چى دادگاكه دانیشتنه‌كه‌ى بۆ 28ى ئه‌م مانگه دواخست.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ى ته‌مووز، دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌سه‌ر دوو سكاڵا كۆ ببێته‌وه. یه‌كه‌میان به ژماره‌ى 107 له دادگا تۆمار كراوه و داوا ده‌كات، بڕیارێكى وه‌لائى بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له ململانێى سیاسى و ئینفاقى فیعلى دوور بخرێته‌وه.
دووه‌م سكاڵا به ژماره‌ى 104 تۆمار كراوه، داوا ده‌كات گره‌نتیى به‌رده‌وام ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت، له كاتێكى دیاریكراو و دوور له ناكۆكیى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى عێراق پابه‌ند بكرێت به خه‌رجكردنى مووچه‌ى ته‌واوى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان.