ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30/6/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوندی ئازادی لە قەزای مێرگەسۆر، بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، عەبدوڵلا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری کرد.

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.

بنەماڵەی عەبدوڵلا عەزیز مەلا خاڵ مێرگەسۆری، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت لە پرسەکەیان دەربڕی.