لە دیداری سەرۆك بارزانی و باڵوێزی فەرەنسا باس لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دانوستانەكان بۆ چارەسەركردنیان و هەڵبژاردنی نۆڤێمبەری داهاتوو كرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 30/6/2025، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا كە یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و مەترسی و هەڕەشەكانی سەر سەقامگیریی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵسەنگاندن بۆ دوایین دانوساندن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ كرا.
هەڵبژاردنەكانی مانگی نۆڤەمبەری داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.