لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ کۆپنهاگن، گەشتەکانی هەولێر بۆ وڵاتانی ئەورووپا دەستی پێکردەوە و ئه‌مرۆش گەشت بۆ لەندەن دەست پێدەکاتەوە.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌رێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر رایگه‌یاند : “لە دوای گەشتەکەی کۆپنهاگن، ئه‌مرۆ 28ی 6ی 2025 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتەکان بەرەو ئەڵمانیا، لەندەن و هۆڵەندا دەست پێدەکاتەوە و له دوای داخستنی گه‌شتی ئاسمانیی نزیكه‌ی 20 رۆژێكمان پێده‌چێت تا به‌ته‌واوه‌تی گه‌شته‌كان بگه‌رێنه‌وه دۆخی ئاسایی خۆیان و ئێستاش جارێ خشته‌ی ژماره‌ی گه‌شته‌كان دیار نیه تا ئه‌وكاته‌ی به ته‌واوه‌تی هه‌موو رێكاره‌كان وه‌ك خۆیان لێ دێته‌وه.
راشیگه‌یاند: ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ رێكخستن و ئاماده‌كردنی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه گیریان خواردبوو و قۆناغ له دوای قۆناغ هێڵی ئاسمانیی فڕۆكه‌وانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و گه‌شته‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه.