لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە (22ی ئایاری 2025) وەزارەتی دارایی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە دەرکردنی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە و هه‌ژماركردنى بڕوانامە تەنها بۆ فەرمانبەرانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خۆی، به‌بێ فەرمانبەرانی دیکەی دەوڵەت، پێشێلكردنى یاسایه .
په‌رله‌مانتار ڕائید مالیکی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دووپاتی ده‌كاته‌وه کە “بەردەوامی ڕاگرتنی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە و یارمەتییەکان بۆ فەرمانبەران، هەروەها هه‌ژماركردنى بڕوانامە و ڕێوشوێنی دیکەی لەو جۆرە، ڕێکارێکی نایاسایی و نادەستوورییە”.
ئاشكراشی كردووه كه سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ، داوای لە وەزارەتی دارایی کرد “بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و وه‌زاره‌تى دارایی ڕاسپارد ئه‌و بابه‌تانه چارەسەر بکرێن”.
ڕائید مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد، “حکوومەت بە دواخستنی پێشکەشکردنی خشتەی بودجە یاسای پێشێل کردووه و قورسایی دەرئەنجامەکانی سەرپێچییەکەی ده‌خاته سه‌ر فەرمانبەری ئاسایی”.
پێشتریش ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پلەبەرزکردنەوە و پاداشت و حیسابکردنی بڕوانامەی بۆ فەرمانبەرانی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاند. بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک كه بۆ میدیاكان دزه‌ى پێكراوه، وەزارەت فه‌رمانگه‌كانى خۆی ڕاسپاردووە بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێکارانە بۆ فەرمانبەرەکانیان.