چوارشەممە 21ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەدا کردەوە.

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە و کەرتە جۆراوجۆرەکاندا و گۆڕانکارییەکانی سووریا، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.