سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمەریکا کرا.
کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.