
خەبات: ئەحمەد تاریق:- هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ڕۆژئاوای كوردستان نارین فه‌قێ، كه خاوه‌ن ده‌نگ و ستایلێكی تایبه‌ت به خۆی و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می جوانه، نارین، وەک خانمە هونەرمەندێک نیگەرانی خۆی لە ئێستای هونەر دەردەبڕێت و پێیوایە هونەر بە قۆناغ و ره‌وشێکی خراپ‌دا دەڕوات، له لێدوانێكدا بۆ (خەبات) داوا له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لایەنی پەیوەندار دەکات کە پێویستە لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك‌بێنن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵ و چاودێریی هه‌موو كه‌ناڵه كوردییه‌كان بكات و هه‌ر به‌رهه‌مێكی هونه‌ری له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان به‌رهه‌م بهێنرێت، به‌رله‌وه‌ی له میدیاكانی كوردستان بڵاو بكرێته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌رهه‌مه‌كه بكات، نارین فه‌قێ، پێیوایه ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر پێویسته بۆ پێشخستنی هونه‌ری كوردی، پێشتریش له‌گه‌ڵ زۆر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ئه‌و پرسه‌ی باس كردووه و هه‌موویان هاوڕای بوون، به‌گوته‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، ناكرێ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت چه‌ند وشه‌یه‌ك به ناوی تێكست كۆ بكاته‌وه و دواتر ئاوازێكی ناڕێك و بیانی بۆ دابنێت و به‌ناوی هونه‌رمه‌ند تۆمار و بڵاوی بكاته‌وه، پاشان به ملیۆنان ڤیۆ بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن، زۆرێک لەو كار و به‌رهه‌مانه‌ی ڕه‌وشی هونه‌ری كوردی‌یان تێكداوه.