دوێنێ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە هۆڵی گەلەری میدیایی هەولێری پایتەخت، پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری (ئیندیماج)ی کردەوە، کە بۆ 15 هونەرمەندی شێوەکاری دەرەوە و ناوەوەی عێراقی ڕێکخرابوو، لە کردنەوەی پێشانگەکە، کە بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەی بوون، دوای بەسەرکردنەوەی، کە کۆمەڵێک کاری هونەریی جۆراوجۆر و مۆدێرنی تێدا نمایشکرابوون و گوزارشتییان لە فرەچەشنی و ئاوێتەبوونی نێوان رێباز و شێوازە هونەرییە جیاوازەکان دەکرد، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە لەسەرپەرشتیاران و ڕێکخەران و هونەرمەندانی بەشداربووی پێشانگەکە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.