دوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا، راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەکە خوێندرایەوە و داوا دەکرێت خوێنڕێژی لە غەززە رابگیرێت.
لە راگەیەندراوەکەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی هاتووە، “راگواستنی گەلی فەلەستین بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، هەروەها پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیێندرێنە غەززە”.
ئاماژە بەوەکراوە، “هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین گوشار بکات بۆ راگرتنی خوێنڕێژی لە غەززە.”
ئەوەشخراوەتەڕوو، “ئامانج لە بەڕێوەچوونی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی یەکخستنی هەوڵەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گەلەکانمانە”.
لەبارەی دۆخی سوریا و سودان لە راگەیەنداوی لوتکەکەدا هاتووە، “سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆ سەر سوریا دەکەین و هیوادارین چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئاڵۆزییەکانی سودان بدۆزرێتەوە”.