جەنگی ساردی چین و ئەمەریكا و زۆرانبازیی بۆ سەركردایەتیكردنی جیهان

128
فەرمان محەمەد
قۆناغی یەكجەمسەریی، كە سەنتەری لەسەر ئەمەریكا بوو دوای جەنگی سارد، كۆتایی هات. ئەوەی لە دوای ئەوەوە دێت ڕوون نییە، بەڵام بۆ ئێستا لانیكەم لە كێبڕكێیەكی دووجەمسەریی دەچێت لە نێوان ئەمەریكا و چین، كە هەریەكەیان هاوپەیمانی خۆیان هەیە و جیاوازییە كولتووریییە تووندەكانیان هەر هەوڵێك بۆ تێپەڕاندنی ڕكابەرییەكە ئاڵۆزتر دەكات.ئەوەی ڕوونە ئەوەیە، كە هەردوولا “واشنتۆن و پەكین” چوونەتە قۆناغێكی چەقبەستووی دانوستان، سزای بەرانبەر، كەمبوونەوەی بەشداریكردنی دیبلۆماسیی و نەبوونی متمانە، گۆڕانكارییەكی مەترسیدار لە پەیوەندییەكانی چین و ئەمەریكادا بەڕێوەدەچێت و مەترسیی هەڵە حیسابكردن بەشێوەیەكی مەترسیدار بەرەو هەڵكشان دەچێت.
ململانێ لە پێناوی چی؟
ڕكابەریی ئەمەریكا و چین بەردەوامە لە قووڵبوونەوە و تادێت كێبڕكێیەكی تاڵتر لە پرسەكانی بازرگانیی، زانست و تەكنەلۆژیا، ناكۆكیی لەسەر ستراتیژیی سەربازیی، ئابووریی، ئەلیكترۆنیی و زۆر شتی تر پەرە دەستێنێت.ئەگەر دوو ڕێگە بۆ هەژموون هەبن، ڕێگەیەكی ناوچەیی و ڕێگەیەكی جیهانیی؛ ئەوە ئێستا چین بەدوای هەردووكیاندا دەگەڕێت، ململانێ بۆ زاڵبوون كە سەردەمانێك لە ئاسیادا قەتیس بوو، كێبڕكێی ئەمەریكا و چین لە دوای جەنگی ساردەوە لەسەر نەزمی ناوچەیی و ئێستا لەسەر نەزمی جیهانیی و داهاتوویەتی، كە مەترسییە بۆ بەها لیبڕاڵییەكانی ڕۆژاوا، بای تاكڕەوانە بەهێزتر لە سەرانسەری ناوچەكەدا دەهەژێت. پەرەسەندنی نوێ، ناكۆكیی بەردەوامیی نێوان هەردوو زلهێزی جیهانییە، ئەم پەرەسەندنە لە كەشوهەوای جیۆپۆلەتیكییەوە سەرچاوە دەگرێت، كە چین هەوڵدەدات پێگەی خۆی لە باڵادەستیی جیهانیی وەربگرێتەوە، كە لە ماوەی “سەدەی ژێردەستەیی”دا لەدەستی چووە.نموونەیەكی تەواو لەم جووڵەیە، هەڵمەتی ئەمەریكایە بۆ ڕەتكردنەوەی تواناكانی تەكنەلۆژیای بەرزی چین، كە پەیوەندییان بە كۆمپیوتەر و ژیریی دەستكردەوە هەیە. جێی سەرسووڕمانە، كە ئەمەریكا بگاتە ئاستێكی لەو شێوەیە لە سووڕی دابەزین، پرسیارە گەورەكە چینی ئەمڕۆیە، كە دەستەڵات و تەماحەكانی تەنیا لە گەشەكردندان و پێناچێت لە هیچ شوێنێك نزیك نەبێتەوە.
كێبڕكێیەكی نوێ
زۆرانبازیی بۆ سەركردایەتی جیهانیی؛ باج چەكە ئاگرینەكەی دەستی تڕەمپ و ڕێوشوێنە تووندەكانی تۆڵەسەندنەوەی چینیش، نیشانەی كێبڕكێیەكی نوێیە بۆ سەركردایەتی جیهانیی، كە خەریكە گۆڕانكاریی لە نەزمی جیهانی جیۆپۆلەتیكیی و ئابوورییدا دەكات. ئەم گواستنەوەیە بنەڕەتیە، خەریكە داینامیكی بازرگانیی ئازاد، جیهانگیریی و نەبوونی ململانێی دەستەڵاتی گەورە، كە بنەمای دۆخی جێگیری سەردەمی دوای جەنگی سارد بوو، هەڵدەوەشێنێتەوە. بەڵام شەڕی بازرگانیی لە باج تێدەپەڕێت. دوو گەورەترین ئابووریی جیهان لە كێبڕكێیەكی توونددان بۆ سەركردایەتیكردن لە بواری تەكنەلۆژیا و داهێناندا. ئەم پێشبڕكێیە و هەنگاوەكانی ئەمەریكا، پاڵ بە چینەوە دەنێت كە هاوپەیمانی BRICS+ لە باوەش بگرێت و بەهێزی بكات. ئێستا BRICS+ درێژدەبێتەوە بۆ كۆمەڵێك وڵاتی هاوبەش، كە نوێنەرایەتی نزیكەی نیوەی دانیشتوانی جیهان دەكەن.‏بریكس پڵە یش تەحەدایەكی ترسناك دەخاتە بەردەم ڕۆژاواوە. ئەندامەكانی سوودمەندن لە تەكنەلۆژیا، سەرچاوەی وزە، كۆمەڵێك كاڵای بەرفراوان، كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە گەورەكانی خنكاندنی دەریایی و بازرگانیی، فراوانكردنی توانا سەربازیی و دیمۆگرافیای لەبار. ئەم هاوپەیمانییە پێگەیشتووە، وەك میكانیزمێك كار دەكات بۆ ئەوەی چین بگاتە بازاڕە گرنگەكان، كە لە ڕووی سیاسییەوە لەگەڵ ئەمەریكا و هاوپەیمانییەكەی، هاوتەریب نین.
هەنگاوەكانی چین بەرەو كوێ؟
ئەوان كۆمەڵگەیەكی هەژاریان، بە پەڕجوویەكی ئابووریی گۆڕیووە، بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی خۆی ببێتە دووەم گەورەترین ئابووریی لە جیهاندا. چین شانازی بە “كولتوورێكەوە دەكات كە تەمەنی 4000 ساڵە و 1.3 ملیار كەسی تێدا دەژی، لەگەڵ حەوزێكی گەورە و زۆر بەتوانا. هەموو چینییەك چینێكی بەهێز و دەوڵەمەندی دەوێت، نەتەوەیەكی ئاوەدان، پێشكەوتوو و لێهاتوو لە ڕووی تەكنەلۆژیاوە چین دەیەوێت چین بێت و بەو شێوەیە قەبووڵ بكرێت، نەك وەك ئەندامێكی فەخریی ڕۆژاوا. زۆرجار ڕێكوپێكی لە دەرەوەی وڵاتدا، ڕەنگدانەوەی ڕێكوپێكییە لە ناوخۆدا. ئێستا چین تەحەددایەك درووست دەكات، كە جیاوازە لە هەر ئاستەنگێك كە ئەمەریكا ڕووبەڕووی بووەتەوە. زیاتر لە سەدەیەك دەبێت، كە هیچ نەیارێكی ئەمەریكا یان هاوپەیمانی نەیاران، نەگەیشتووەتە 60%ی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمەریكا. نە ئەڵمانیای ویلهێلمین لە كاتی جەنگی یەكەمی جیهانییدا، نە هێزی یەكگرتووی ژاپۆنی ئیمپڕاتۆریی و ئەڵمانیای نازیی لە كاتی جەنگی دووەمی جیهانییدا، نە یەكێتی سۆڤیەت لە لووتكەی دەستەڵاتی ئابوورییدا، هەرگیز ئەم ئاستەنگەیان نەبەزاند. كەواتە ڕوونە كە چین گرنگترین ڕكابەرەكەیە، كە ئەمەریكا ڕووبەڕووی بووەتەوە و شێوازی مامەڵەكردنی واشنتۆن بۆ سەرهەڵدانی خۆی بۆ پێگەی زلهێز، ڕەوتی سەتەی داهاتوو لە قاڵب دەدات .
ئەمەریكا و بنەماكان
ئەمەریكا ئێستا لە هەموو ئەو بنەمایانەی، كە لەسەری دامەزرابوو، دوور كەوتووەتەوە، هەندێك بە بەشێك لە میحوەرێكی نوێی خراپەكاریی ناوی دەبەن، لانی كەم سەركردایەتییەكانی ئێستایان، لە بنەڕەتدا وەك خراپەكار و مەترسیدار سەیر دەكرێن.بەڵام چین، دۆخێكی ئاڵۆزترە، لە دەیەكانی ڕابوردوودا، سەتان میلیۆن كەسی لە هەژاریی دەرهێناوە، زۆر كاری بۆ گەشەی ئابووری بەگشتیی لە سەرانسەری جیهاندا كردووە و ڕقێكی دیاریكراوی لە مەترسیی سەربازیی نیشان داوە، كە لە ساڵی 1979ـەوە نەچووەتە شەڕەوە.لە ساڵانی ڕابردوودا، ئیدارەی ترەمپ بە وەرگرتنی بنەمای “ئەمەریكا بەر لە هەموو شتێك” لە زۆر لە ڕژێمە فرەلایەنەكاندا، لە بوارگەلی بازرگانیی، تەندراستی، ئاساییش، سیاسەت و حوكمڕانی جیهانییدا كشاوەتەوە، لە كاتێكدا چین بە تووندی پشتیوانی جیهانگیریی ئابووریی و بازرگانیی ئازاد دەكات، هاوكات پابەندە بە گەشەپێدانی ئاشتییانە و بانگەشە بۆ هاوكاریی و كراوەیی، گشتگیری و قازانجی هاوبەش دەكات. ئەو زیانانەی، كە دۆناڵد ترەمپ بە ناوبانگی ئەمەریكای گەیاندووە، دەرفەت بۆ چین ڕەخساندووە و دەڕەخسێنێت، بەتایبەتی لەمەڕ تایوان.ترەمپ زیان بە ناوبانگی ئەمەریكا دەگەیەنێت، زیاتر لە هەموو سەرۆكەكانی پێش خۆی بەیەكەوە، پێموایە تا كۆتایی خولی دووەمی، وێنەی جیهانی ئەمەریكا بە سادەیی زیاتر لەكەدار دەبێت و پێگەی نێودەوڵەتیی تەنیا زیاتر دادەبەزێت.مەترسی بەریەككەوتنی دوو زلهێزە گەورەكە؛ شەڕ بە هەر جۆرێك بێت، كارەساتێك دەبێت لە ئەگەری شەڕێكی گەورەی ئەمەریكا و چین ئاسۆیەكی ترسناك هەیە. ئەم دوو وڵاتە، دوو زلهێزی سەرەكی ئابووریی و سەربازیی جیهانن، هەردووكیان بە چەكی ئەتۆمیی چەكدارن، هەریەكەیان 15% بۆ 20% بەشداری بەرهەمی ناوخۆی گشتیی جیهان دەكەن. هەریەكەیان پشت بە ئەوی دیكە دەبەستن بۆ خۆشگوزەرانییان، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی قووڵی و فراوانیی پەیوەندییە ئابوورییەكانیان.
خواستەكانی چین
ستراتیژی گەورەی چین لە ئاستی ناوچەیی بۆ ئاستێكی جیهانیی فراونتر بووە، ئەم ستراتیژییانە، پێكەوە لە ئاستی ناوچەیی و پاشان جیهانییدا ئامڕازێكن بۆ سەركەوتن، كە هەوڵدەدەن چین بگەڕێننەوە شوێنی خۆی و لادانێكی مێژوویی كاریگەرییە جیهانییە سەرسەختەكەی ڕۆژاوا، بگەڕێننەوە دواوە.دوای ئەوەی قەیرانی دارایی جیهانیی وایكرد پەكین دەستەڵاتی ئەمەریكا بە كەمبوونەوە ببینێت و بوێریی ئەوەی پێبەخشی، كە ڕێبازێكی متمانەپێكراوتر بگرێتەبەر. ئێستا و بە بانگەوازكردن بۆ “گۆڕانكارییە گەورەكان، كە لە سەتەیەكدا نەبیندراون” دوای برێگزیت، هەڵبژاردنی ترامپ و پەتای كۆرۆنا، چین ستراتیژیی سێیەمی ئاودیوكردن دەستپێدەكات. ستراتیژییەك، كە هەوڵەكانی بێدەنگكردن و بنیاتنانی خۆی لە سەرانسەری جیهاندا فراوانتر دەكات بۆ ئاوتكردنی ئەمەریكا وەك پێشەنگی جیهانیی.
لەسەر ئاستی جیهاندا
نەزمی چینیی، بریتیی دەبێت لە دەستبەسەرداگرتنی دەرفەت و گۆڕانكارییە گەورەكان، كە لە سەدەیەكدا نەبیندراون و ئاودیوكردنی ئەمەریكا وەك دەوڵەتی پێشەنگی جیهان. ئەمەش پێویستی بە بەڕێوەبردنی سەركەوتووانەی ئەو مەترسییە سەرەكییە دەبێت، كە لە گۆڕانكارییە گەورەكانەوە سەرچاوە دەگرێت.بەشێك لە ستراتیژییەكانی گەیشتن بەم نەزمە جیهانییە، لە ئێستاوە لە وتارەكانی شیدا دیارە. لە ڕووی سیاسییەوە، پەكین سەركردایەتیی بەسەر حوكمڕانی جیهانی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكاندا پڕۆژە دەكات، هاوپەیمانییەكانی ڕۆژاوا دابەش دەكات و نۆرمەكانی خۆسەپێن لەسەر حیسابی لیبڕاڵەكان بەرەوپێش دەبات. لەڕووی ئابوورییەوە، ئەو سوودە دارایییانە لاواز دەكات، كە هەژموونی ئەمەریكا دەسەپێنن و دەستبەسەر بەرزایییە فەرماندەیییەكانی “شۆڕشی پیشەسازیی چوارەم”دا دەگرن، لە ژیریی دەستكردەوە بۆ كۆمپیوتەری كوانتەم. ئەو ڕاستییەی كە لایەنەكانی ئەم دیدە لە وتارەكانی ئاستی باڵادا دیارن، بەڵگەیەكی بەهێزە كە ئاواتەكانی چین تەنیا لە تایواندا سنووردار نییە یان بە زاڵبوون بەسەر هیندستاندا.
چینێكی جیاواز
چینی ئێستا لە سۆڤیەتی نۆوەدەكان جیاوازە؛ ئێستا ئەمەریكا ڕووبەڕووی نەیارێكی جیاواز دەبێتەوە لە چاو یەكێتی سۆڤییەت. لە كاتێكدا یەكێتیی سۆڤیەت ئیمپراتۆرییەتێكی سەربازیی بوو، كە بەهۆی ئایدۆلۆژیا و هێزەوە، بەیەكەوە گرێدرابوو، چینی ئەمڕۆ، هێزی ئابووریی، لێهاتوویی تەكنەلۆژیی، یەكگرتوویی كولتووریی و مێژوویی هەیە، ئەمەش وایكردووە زۆر كەمتر ئامادەبێت بۆ گوشاری دەرەكی. ستراتیژییەكانی گۆشەگیریی و گوشار، كە پەلەیان لە كۆتاییهاتنی یەكێتیی سۆڤیەت كرد، پێناچێت ئەنجامێكی هاوشێوە لە دژی چین بەدەست بهێنێت.چینی ئەمڕۆ، چینی شی، هێزێكی پێشەنگە و لەگەڵ چینی ساڵی 1995 یان 2005دا تەواو جیاوازە، ئێستا ئاواتەكانی چینی شی، زۆر ورد و فراوانخوازیی پێوە دیارە، كە ڕێزگرتنی نەزمی جیهانیی، هاوكاریی نێودەوڵەتیی و یاسا نێودەوڵەتیەكانە، بە پێچەوانەی هاوتا ڕۆژاواییەكەی، كە بە ڕوونی پشت دەكاتە بەهاكانی، كە بۆ چەند دەیە وڵاتەكەی كردبووە باڵادەستی جیهان، تاكتیكەكانی زۆر شەڕانگێز، نادادپەروەرانەن و چەمكەكانی بۆ پەیوەندییەكانی نێوان دەوڵەتەكان زۆر بەشێوەیەكی دڕندانە پلەبەندیین، كە ناتواندرێت لە فۆڕمی ئێستایدا جێگیر بكرێن، ئەم تەماحانە بەشێوەیەكی باو لە ڕێژە دەردەچن. ئەم چینەی داهاتوو دەتوانێت ئامانجە بەهێزەكانی بپارێزێت و خۆی وەك سەركردەیەكی سرووشتی، سیاسەتی جیهانیی سەیر بكات، كە هەوڵ بدات بۆ بنیاتنانی جیهانێكی ئارام، هاوسەنگ و دابینكردنی ئایدیاڵێكی نوێ بۆ گەشەپێدان و ئاساییشی هاوبەشی هەموو وڵاتانی جیهان.هەرچەندە گۆڕانكارییەكی لەو شێوەیە تووند دەركەوێت، بەڵام لەڕووی مێژوویییەوە، نائاسایی نابێت.