ڕادیۆی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕۆدریگۆ جۆسی بەڕازیلی، هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی گرتووەتەبەر، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا هەستی بە پەراوێزخستنی كردووە لە ڕیال مەدرید، ئەو یاریزانە ڕەتیکردەوە جارێکی دیکە یاری بۆ یانەکەی بکاتەوە، بەتایبەتی دوای دوورخستنەوەی ڕۆدریگۆ لە دوایین کلاسیکۆدا، بێزارییەکەی زیاتر کرد، بەتایبەتی کە تیشکی خستە سەر جود بێلینگهام و کیلیان مباپێ.
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە حاڵەتێکی توڕەیی لە ڕادەبەدەردایە و لە ئێستادا لە ماڵەکەی خۆیدا نایەتەدەرەوە، ڕەنگە بەم زووانە چارەنووسی لەلایەن ڕاهێنەری داهاتووەوە یەکلایی بکرێتەوە، هەریەکە لە مان سیتی و ئارسناڵ هەردووکیان ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن لەم هاوینەدا.