ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە، بایرن میونشن نرخی کینگسلی کۆمانی یاریزانی باڵی فەرەنسی بەرزکردووەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە زیاتر یانەكانی سعودیە ئارەزوو دەكەن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، هەر بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیڵد، کۆمان گرنگییەکی بەرچاویشی لە مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول پێدەدرێت.
ماڵپەڕی سکای سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی بایرن داوای 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکانی دەرەوەی ئەوروپا دەکات، لە هەمان کاتدا ئەو ئۆفەرانە قبوڵ دەکات کە لە 40 ملیۆن یۆرۆوە دەست پێدەکات لە تیپە ئەوروپییەکان.