سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە شاندێكی عەشیرەتی (ئەلبغزات)ی سەر بە هۆزی ئەلجبوور كرد، لە دیدارەكەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 4/5/2025، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی عەشیرەتی (ئەلبغزات)ی سەر بە هۆزی ئەلجبوور بە سەرۆكایەتیی شێخ عیسا موحسین ئەلسەبیل كرد، لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە قووڵكردنەوەی ڕۆحی لێبوردەیی و برایەتیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق هەبوو، هەروەها سوپاسی گەلی كوردستانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا باوەشیان بۆ حەواندنەوە و پەنادانی سەدان هەزار ئاوارەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا، جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان پێكهاتەكان، بەهێزكردنی بەهاكانی پێكەوەژیان، خۆشەویستی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی عێراق، ڕیشەكێشكردنی توندڕۆیی و نەهێشتنی كولتووری ڕق و تۆڵە كردەوە.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو دیدارەدا خاتوو مونا ئەلسەبیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەك لە كەسایەتییەكانی عەشیرەتی (ئەلبغزات) ئامادە بوون.











