بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، كاركردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە، تا ئێستە نزیكەی 73٪ـی كارەكانی تەواو بووە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ، بەشی یەكەمی بكەوێتە كار و ئاو بگەیەنرێتە ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سنووری شارەوانییەكانی (چوار، پێنج، شەشی هەولێر ).
ئەو پڕۆژەیە توانای هەیە لە یەك سەعاتدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بكات، كە دەكاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو، 40٪ـەكەی تریش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەك، دوو، سێ) دابین دەكرێت، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیەش 100٪ كێشەی ئاو بۆ دەیان ساڵ لە هەولێر بنەبڕ دەكرێت.
ئێستە بە بەردەوام و 24 سەعات كار لەو ئەو پڕۆژەیەدا دەكرێت، قۆناغەكانی راكێشانی بۆڕی بۆ گەڕەكەكانی هەولێر دەستی پێ كردووە، كوالێتیی ئەو كەرەستانەشی لەو پڕۆژەیەدا بەكار هێنراون، لە ئاستێكی زۆر بەرزە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ، بەشی یەكەمی بكەوێتە كار و ئاو بگەیەنرێتە ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سنووری شارەوانییەكانی (چوار، پێنج، شەشی هەولێر ).