دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای نەخۆشکەوتنی و مانەوەی ماوەیەک لەنەخۆشخانە، دواتر دۆخی تەندروستی باشتر بوو و نەخۆشخانەی جێهێشت، بەڵام ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

کاردینال کیڤن فارێل، سەرۆکی کارگێڕیی و دارایی فاتیکان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، پاپا فرانسیس، کۆچی دوایی کرد.

کیڤن فارێل، ڕایگەیاند “سەعات 7:35 ی دووشەممە، 21ـی نیسان 2025، فرانسیس، ئەسقەفی ڕۆما، کۆچی دوایی کرد کە ئەو هەموو ژیانی بۆ خزمەتی خوا و کەنیسەکەی تەرخان کردبوو. ئێمە لەوەوە فێربووین لە سایەی بنەماکانی ئینجلیدا بە ئازایی و وەفا و خۆشەویستیی گشتییەوە بژین، بەتایبەت لە هەمبەر هەژاران و پشتگوێخراواندا. ئێمە لەگەڵ ڕێز و پێزانینماندا بۆ ئەو، وەک قوتابییەکی ڕاستەقینەی یەسوعی مەسیح، دوعاخوازیی لە ڕۆحی پاپا فرانسیس بۆ ئامێزی پڕ لە خۆشەویستی و بەخشندەیی خوای تاک و تەنیا، دەکەین”.

ناوی پاپا فرانسیس، خورخێ ماريۆ بێرگۆلیۆیە و تەمەنی 88 ساڵە، لە ئەرجەنتین لەدایک بووە، لە 13ـی ئاداری 2013 پۆستەکەی لە ڤاتیکان وەرگرتووە،