بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، 2ی 3ی 2025 محەمەد جەواد زەریف، لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ستراتیجی دەستی لە كار كێشایەوە.

سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، زەریف پاش دانیشتن لەبارەی دۆسییەی دوورخستنەوەی وەزیری دارایی عەبدولناسر هیممەتی، دەستی لە كار كێشاوەتەوە.

محەمەد جەواز زەیریف، لە ساڵی 2013-2021 وەزیری دەرەوەی ئێران بووە، كەسایەتییكی دیاری نزیك لە ئاراستەی ئیسڵاحتەڵەبەكانە، كە ڕۆڵێكی گرنگی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پزیشكیان و سەركەوتنی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری هەبووە.

هاوكات بە یەكێك لە ئەندازیارەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران دادەنرێت كە ئێران لە ساڵی 2015 لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەستی.