سه‌لام عه‌بدوڵڵا
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه پشتيوانی پڕۆسه‌ی ئاشتی كردووه له‌نێو وڵات و له هه‌ر پارچه‌یه‌كی تری كوردستانیش بووبێت، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌زموونێكی دوور و درێژ كه خودی پارتیمان له مێژوویی‌دا پێدا تێپه‌ڕیووه.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی چه‌كداریشدا، هه‌ر مۆڵه‌ت و بانگه‌وازێك بۆ ئاشتی هاتبێته‌كایه‌وه به‌پیرییه‌وه چووه و به ده‌نگییه‌وه هاتووه، چونكه له‌و ڕاستیه‌ش زۆرباش گه‌یشتووه به‌تایبه‌تی بۆ گه‌لانێك كه ته‌رازووی هێز له‌گه‌ڵ هێزی به‌رامبه‌ریدا هاوسه‌نگ نه‌بووه و بگره له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بووه، هه‌ربۆیه هه‌ر ده‌رفه‌تێكی بۆ وتووێژ بۆ واڵا كرابێت به‌پیرییه‌وه چووه و ئاماده‌گی دانیشتن و لێكتێگه‌یشتن و دانوستاندن بووه، نموونه‌ی هه‌وڵه‌كانی پارتی و شۆڕشی ئه‌یلوول زۆرن كه هه‌ر كاتێك حكوومه‌ت ئاماده‌گی وتووێژی بووبێت و ده‌ریچه‌یه‌ك بۆ ئاشتی په‌یدابووبێت به‌پیرییه‌وه چووه و ڕاستگۆیانه له‌لای خۆیه‌وه زه‌مینه‌ی سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی بۆ ڕه‌خساندووه جا گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوونه‌بووبن ئه‌وه هه‌میشه گوناهی به‌رامبه‌ر بووه كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌كیس خۆی و گه‌له‌كه‌ی داوه.
بۆیه ئێستا سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان زۆر به گه‌رمییه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌رێكی دیموكراتیانه بۆ كێشه‌ی pkk له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا پشتیوانی ده‌كرێت و سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازرێ.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان كه داوای چاره‌سه‌رێكی دیموكراتیانه و شارستانیانه ده‌كات و داواكانی له چوارچێوه‌ی ((بانگه‌وازێك بۆ ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتیك)) گه‌ڵاڵه ده‌كات، ناردووه بۆ هێزه‌كانیان له قه‌ندیل كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانیش پێشوازییه‌كی ئه‌رێنیان له بانگه‌وازه‌كه‌ی كردووه، بۆیه گه‌له‌كه‌مان له باشوور به لایه‌نه جیاوازه‌كانیشه‌وه به‌گشتی پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له‌و هه‌وڵه كردووه و هه‌موو لایه‌كیش هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و هه‌وڵه ده‌خوازێت كه كۆتایی به جه‌نگێگی وێرانكه‌ری چڵ ساڵه بهێنێت و ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و سه‌رتاسه‌ری به‌رهه‌م بهێنێت.