ئاریان فه‌ره‌ج
له جیهانێكی پڕ له روداو و پێشهاتی نوێ و له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا، گه‌ڕێكی دیكه‌ی ساڵانه‌ی كۆنفراسی ئاساییشی جیهانی له میونشنی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ده‌چێ. ئه‌و كۆنفرانسه‌ی وه‌ك گرنگترین مه‌كۆی جیهانی بۆ شرۆڤه و ئاڵوگۆری بیروڕا له‌مه‌ڕ مه‌ترسی و ئاڵانگارییه‌كانی سه‌ر ئاشتیی جیهان، زۆرترین سه‌رۆك و سه‌ركرده و كاربه‌ده‌ست و كارناسان كۆده‌كاته‌وه. بانگهێشت و میوانداریی ئه‌و سه‌ركرده و سیاسه‌توانانه ده‌كات كه روانگه و پێگەیان له ووڵات و ناوچه‌كانی خۆیانه‌وه له‌سه‌ر دابین بوونی ئاشتیی پێكه‌وه‌گرێدراوی جیهان، كاریگه‌رن. خۆشبه‌ختانه‌ش یه‌ك له‌و سه‌رۆكه بانگهێشت كرا‌و و گوێ لێگیراوانه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانییه.
ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ی كۆنفرانسه‌كه كه به‌ِشێكی ته‌رخانه بۆ باس‌وخواس ده‌رباره‌ی ئاڵانگارییه‌كانی به‌رده‌م میانه‌ڕه‌ویی سیستمی دیموكراسی، ئاساییشی كه‌شو هه‌وا، سیستمی نێوده‌وڵه‌تیی و جه‌مسه‌ربه‌ندی، ڕۆڵی ئه‌وروپا له سه‌قامگیریی جیهاندا و شه‌راكه‌تی ئاشتیپارێزانه‌ی ئه‌تڵه‌نتیكی، به‌شێكیشی ته‌رخانكراوه بۆ شه‌نوكه‌وی ململانێ و قه‌یران و ڕوداو و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه تاوسه‌ندووه‌كانی جیهان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاشتی جیهان.
یه‌ك له‌و ناوچانه‌ی هه‌میشه تاوسه‌ندوو و به‌قه‌یران و پر ململانێیە، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ناوجه‌رگه‌یدان و كارلێكه‌ر و كارتێكراو و عیلاقه‌مه‌ندی كۆی ئه‌و روداو و ئاریشانه‌ن كه ناوچه‌كه‌یان پێوه گیرۆده‌یه.
گه‌ڕی ئه‌مساڵی كۆنفرانسی میونشن له كاتێكدایه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شه‌ڕ و وێرانكارییه‌كی مه‌ترسیدار و پڕ ئازار و دواتریش گۆڕانكاریی گه‌وره و دراماتیكی له هاوسه‌نگی و هاوكێشه‌كانی هێز و هه‌ژمونیی هه‌رێمیدا تێپه‌ڕین و له سه‌رینی ئه‌وه‌شه‌وه ئاینده‌ی ناوچه‌كه ته‌مومژاوی و پڕ له پرسیاری وه‌ڵام نادیار و پڕ ئه‌گه‌ری جۆراوجۆره.
بانگهێشت و میوانداریی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی له كۆنفرانسه‌كه‌دا، جیا له هۆكارێك كه تایبه‌ته به خودی سه‌رۆك و حوزور و پێگه و ئیعتباره سیاسی و كه‌سایه‌تییه به‌هێز و رێزلێگیراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچەکە، ئه‌وه‌شی لێ ده‌خوێندرێته‌وه كه جیهان و سه‌ركرده‌كانی و بڕیارسازان، زۆریان مه‌به‌سته له نزیكه‌وه روانگه‌ی سه‌ركرده دووربین و لێزان و لێوه‌شاوه‌كانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر گۆرانكارییه دراماتیكییه‌كانی ئه‌م دواییه بزانن و ببیستن به‌و پێیه‌ی ئه‌وان له ناو چه‌قی روداو و و پێشهاته‌كاندا ده‌ژین.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی نه‌ك هه‌ر یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه، به‌ڵكو له بواری تێگه‌یشتن له هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نائارامیی ناوچه‌كه، په‌رۆشیی بۆ ئاشتی و هێوركردنه‌وه‌ی ململانێكان، تێگه‌یشتنی ووڵاتانی ناوچه‌كه له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی یه‌كدی و رێكاره‌كانی گه‌یشتن به ئاشتیی به كۆمه‌ڵ له ڕێی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی به كۆمه‌ڵه‌وه، خاوه‌نی روانگه‌یه‌كی كامڵ و شایسته‌ی گویلێگرتن و پیاده‌كردن و په‌یڕه‌وكردنه. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆك نێچیرڤان یه‌ك له‌و میوانانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌یه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆرترین دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و سیاتسه‌توانه به‌شداره‌كان هه‌بێت و هه‌موان به گرنگییه‌وه بیانه‌وێت گۆشه‌نیگا و تێڕوانینی بزانن و ببیستن.