وابڕیارە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو پارەی ئه‌و کارمەندانه‌ی کۆمیسیۆن كه لەسەر سندووقی دەنگدان بوون، دابەش بکرێت. کۆمیسیۆنیش دەڵێ لەتەنها لە هەولێر لە 23 بانک پارەکە دابەش دەکرێت.
مەڕوان محەمەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست دەکەین بە دابەشکردنی پارەی ئه‌و کارمەندانه‌ی کۆمیسیۆن كه لە ڕۆژی دەنگدان بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، به‌شداربوون.
گوتیشی لە سنووری پارێزگای هەولێر 14 هه‌زار و 700 كارمه‌ند لە ڕۆژانى 18 و 20ى 10ى 2024 له پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی تایبەت و ده‌نگدانى گشتی، له بنكه‌كاندا كاریان كردووه، ئەوانیش بەسەر سێ به‌شدا دابه‌ش كراون:
بەڕێوەبەری بنکە350 هەزار دینار وه‌رده‌گرێت
بەڕێوەبەری وێستگە و دەرچووەکان 250 هەزار دینار و كارمه‌نده‌كانى دیكه 100 هه‌زار دینار.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “دەستمان کردووە بە دەرهێنانەوەی کارتی بایۆمەتری و چارەسەری کێشەی پەنجەمۆر و پێدانەوەی کارتی ئەوانەی لەڕۆژی دەنگدان لێیان وەرگیراوەتەوە”.