ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی 2ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.











