پەیکەرێکی گەورە، بۆ هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەک لەشاری بۆکان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان درووست دەکرێت. پێوانەی ئەم پەیکەرەی هونەرمەند حەسەن زیرەک 10 مەترە و لەلایەن هونەرمەندی پەیکەرساز چێنەر نزارەوە دروست دەکرێت و لە شاری بۆکان دادەنرێت، چێنەر نزاری پەیکەرتاش، ئاماژە بەوەدەکات ئامانجی لەم جۆرە کارە خزمەتکردنە بەخاک و نیشتمان و بە زیندووهێشتنەوەی ناوی کەسایەتییە دیارەکان، دەشڵێت: وەک پەیکەرسازێک هەمیشە ئامادەیی ئەوەم تێدایە بەبێ جیاوازی کار بۆ تەواوی شارەکانی کوردستان بکەم.










