سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی بۆ بەشداریكردن لە لوتكەیەكی جیهانی، گەیشتە شاری (دوبەی) لە ئیمارات.

كەمێك پێش ئێستا (دووشەممە 10/2/2025)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێ کەوت و ئێستا گەیشتە دوبەی.

ئەم سەردانەی سەرۆكی حكوومەت بۆ دوبەی، بۆ بەشداریکردنە لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، کە ڕۆژانی 11 تا 13ی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.