چه‌كدارانی نزیك له توركیا چه‌ند گوندێكیان له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه بۆردومان كرد و هه‌سه‌ده‌ش بنكه‌یه‌كی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كرده ئامانج.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی 2ی 2025، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، هێزه‌كانی توركیا گونده‌كانی ئومكه‌یف و ته‌لجومعه و مه‌حه‌ته‌ت ئه‌بقاریان له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه بۆردومان كرد و ئه‌وش زیانی مادی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
ئاماژه به‌شه‌ش دراوه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ش وه‌ڵامی هێره‌شه‌ی توركیان دایه‌وه و به مووشه‌ك بنكه‌ی مه‌ناخ كه هێزه‌كانی توركیای تێدایه بۆردومان كرد و له كاتی بۆردومانه‌كه‌دا ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیسترا، به‌ڵام هێشتا زیانه گیانییه‌كانی چه‌كدارانی توركیا به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی هه‌سه‌ده‌وه نه‌زاندراوه.
له دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، له چه‌ند میحوه‌رێك له سووریا شه‌ڕ له‌نێوان هه‌سه‌ده و گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا به‌رده‌وامه.