لە میانەی كۆبوونەوەیەكیدا، ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد (ئەنەكەسە) بڕیاری كشانەوەی لە هاوپەیمانیی نیشتمانیی سووریا دا و سەركردەیەكی ئەنجوومەنەكەش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

  سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی سەركردایەتیی ئەنەكەسە  ڕاگەیاند:

– ئەمڕۆ لەچوارچێوەی كۆبوونەوەیەكماندا بڕیاری كشانەوەمان لە هاوپەیمانیی نیشتمانیی سووریا دا، چونكە ئەو هاوپەیمانییە بۆ ڕووخاندنی بەشار ئەسەد و حكومەتەكەی پێكهێندرا بوو، ئێستا كە بەشار ڕووخاوە ئیدی كاركردن لەنێو ئەو هاوپەیمانییە هیچ مانایەكی نییە، بەڵكو پێویستە كار بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو بكەین.

– ئێمە جەخت لە یەكڕیزیی كورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەكەینەوە و لەگەڵ لایەنە كوردییەكان لە گفتوگۆ و پەیوەندیی بەردەوامداین و بە یەك گوتار و تیم بەشداریی لە دانوستاندن لەگەڵ ئیدارەی تازەی سووریا دەكەین بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان.