بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە ڕێککەوتی 28- 1- 2025 ئاگادارییەکی بۆ شوفێران بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتبوو 15 کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی لە چواڕیانەکان دەکەونە کار و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ وەک تاقیکردنەوە و بەشێوەی ئەزموونی کاردەکەن بڕیارە ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی ئەو ماوەیە بە فەرمی بکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆماربکەن.

  بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 15 كامێرای چاودێریی تیژڕەوی دەکەونە کار، كە ماوەی 10 ڕۆژ بوو بەشێوەی ئەزموونی کاریان دەکرد.

 کامێراکان ئەم سەر پێچیانە تۆمار دەکەن:

  • نەوەستان لە گلۆپی سووری ترافیک لایت .

    – لێخورین بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی کە ڕێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی گلۆپی ترافیک لایت سەوزە.

    – زیاتر هاتنە پێش و تێپەراندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتەی کە گڵوپی ترافیک لایت سوورە .

    – ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ڕێڕەوی کراوەی سوڕانەوەی دەستەڕاستی ترافیک لایتەکان دەوەستن.