سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی پزیشک و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر دکتۆر (دەشتی دزەیی) پرسەنامەیەكی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە 25/1/2025، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كردووە: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پزیشک و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر دکتۆر (دەشتی دزەیی)م بیست.
لە پرسەنامەكەدا هاتووە: خوالێخۆشبوو لە بواری پزیشکی و تەندروستیدا، خزمەتێکی زۆری کردووە. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.