لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی باسی لە خواستەکانی خۆی کرد بۆ مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک، ئاماژەی بەوەدا کە خواستێکی زۆری هەیە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکەدا.
مێسی دوای ئەوەی تیپەکەی ئینتەر میامی لە یارییەکی دۆستانەدا لە یانەی کڵەب ئەمریکای مەکسیکی بردەوە و گوتی: ئێمە لە قۆناغی پێش وەرزداین، بۆیە مەشقەکان کەمن، بەڵام بەردەوامین لە گەشەکردن لەگەڵ ڕاهێنەرە نوێیەکە و هەوڵدەدەین باشتر بین.
سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026، مێسی ئاماژەی بەوەشکرد، تازە بە جۆش و خرۆشێکی زۆر و خواستێکی بەهێزەوە ساڵی 2025 دەستپێدەکەم، هیوادارم بتوانم بە باشی ئامادەکاری بکەم و لە باشترین بارودۆخی جەستەیی بم کاتێک یارییە فەرمییەکان دەست پێدەکەن.