وەزیری ناوخۆى عێراق، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ شه‌هیدبوونى دوو كارمه‌ندی پاسه‌وانى سنوورى له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌كدارانى په‌كه‌كه، بڵاو كرده‌وه.
عەبدولئەمیر شه‌ممه‌رى، وەزیری ناوخۆى عێراق، له پرسه‌نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تى: “بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی دوو كارمه‌ندی لیوای یەکەمی سنوور لە فەرماندەیی سنووری ناوچه‌ى یەک (کۆمسیار عەلی ڕەمەزان ئیسماعیل و کۆمیسار میڤان ناجی میرشەره‌ف)مان پێگەیشت”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “لەکاتێکدا هێزەکانی سنووری عێراق ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنى سنوور جێبەجێ دەکرد له‌سه‌ر سنووری عێراق و تورکیا لە ناحیەی باتوفای سەر بە زاخۆ، ئه‌و دوو كارمه‌نده شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها لە کاتی هێرشی چه‌كدارانى سەر بە ڕێکخراوی قەدەغەکراوی (پەکەکە)، كارمه‌ندێكی دیكه به‌ناوى (بێوار جه‌میل ئیبراهیم) بریندار بوو”.