کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 6ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبارێت، پاشان بۆ دوایی نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆڵەکە درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت .

هەروەها لە شەودا هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران و هەور بروسکە دەبێت بە تایبەت لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە .

هەروەها بۆ سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکە بێت پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوربەری پارێزگای هەولێر .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

پیرمام: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:21 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان:24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی.