دوای شه‌ش كاتژمێر كۆبوونه‌وه، حكوومه‌تی ئیسرائیل ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێێكه‌وتنه ده‌ربڕی بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ڕیوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئازادكردنی بارمته‌كان له كه‌رتی غه‌ززه.
ئاشكرا كراوه، كه 24 وه‌زیری حكوومه‌تی ئیسرائیل ده‌نگیان داوه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه كراوه بۆ ئاگربه‌ست، به‌ڵام 8 وه‌زیری تر له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌بوونه.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاگربه‌سته‌كه بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌روه‌ها بڕیاره 33 بارمته‌ی ئیسرائیلی له غه‌ززه ئازاد بكرێن و ئیسرائیلیش زیندانیكراوانی فه‌ڵه‌ستینی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار 19 ساڵیدایه ئازاد بكات وه‌كوو قۆناغی یه‌كه‌م.