سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 7ی 12ی2025، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی ئەنقەرە دەکات.

مه‌سروور بارزانی لەو سەردانەیدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای تورکیا دەکەوێت و چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و تورکیا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ بکرێت.

دوا سەردانی سەرۆکوەزیران مه‌سروور بارزانی بارزانی بۆ ئەنقەرە، ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 2024بوو کە لەگەڵ سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی هاکان فیدان کۆبوویەوە.