سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسو کاریی مامۆستا فارس قادر کرد.

دووشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەکەدا ڕایگەیاندووە “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر،  مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا دەکەم و هاوخەمیانم. خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.”