لە چوارچێوەی گرنگیدان بە سینەمای کوردی، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەڵاحەددین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەند و سینەماکاران، ساڵڕۆژی 129 ساڵەیی ڕۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو، کە بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر سازی دابوو، لەو میانەشدا وێرای چالاکی هونەری، بە ئامادەبوونی ستافی فیلم، فیلمی سینەمایی کارۆ نمایش کرا، کە بووە مایەی سەرنج ڕاکێشانی ئامادەبووان.