ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا، دواهه‌مین ئامارى قوربانییه‌كانى ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وی ڕابردووى شاری ماگدیبۆرگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه 5 كه‌س كوژراون له‌گه‌ڵ برینداربوونى 80 كه‌سى تر.
ئۆلاف شۆلتس، ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا له باره‌ى دواهه‌مین ئامارى قوربانییه‌كانى ڕووداوى شێلانى به‌شداربووانى بازاڕێكى كریسمس له شارى ماگدیبۆرگی ئه‌ڵمانیا، ڕایگه‌یاند: ” تائێستا 5 كوژراو و 80 كه‌سى تریش بریندارن”.
شه‌وى ڕابردوو ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی جەژنی کریسمس لە شاری ماگدیبۆرگ لە ناوەڕاستی ئەڵمانیا خۆی بە کۆمەڵێک کەسدا کێشا. سەرچاوەکانی حکوومەتی خۆجێی باسیان لەوە كردکە پۆلیس شۆفێرەکەی دەستگیر کردووە.
ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه، ئه‌نجامده‌رى ئه‌و هێرشه‌ى ناوى (تاڵب بن جه‌واد عبدلمحسن)ه و خه‌ڵكى سعوودیه‌یه، زیاتر له 20 ساڵه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا له شارۆچكه‌یه‌كی نزیك ماگدیبۆرگ ده‌ژی و پزیشكه، ته‌مه‌نیشی نزیكه‌ى 50 ساڵ ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێشتر هۆشدارییان به ئه‌ڵمانیا داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتییه سعوودیه توندڕه‌وه، به‌لام سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و هاووڵاتییه نه‌خراوه‌ته لیستى ئه‌و كه‌سه مه‌ترسیدارانه‌ى چاودێری ده‌كرێن.