سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هێرشە ترسناکەکەی سەر شاری ماگدێبۆرگی ئه‌ڵمانیا، سەرەخۆشیی لە گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا ده‌كات.

مه‌سرور بارزانی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، هێرشە ترسناکەکەی سەر بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدێبۆرگ لە ئەڵمانیا شۆکی کردم.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا دەکەم و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆزی خۆم بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌رده‌بڕم.