ئه‌و كه‌سه‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرشی كرده‌سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له 60كه‌سیش برینداربوون، ده‌ستگیركرا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو كه‌سێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمس له شاری ماگدێبۆرگی ئه‌ڵمانیا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كه یه‌كێكیان منداڵه گیانی له‌ده‌ست دا و زیاتر له 60 كه‌سیش برینداربوون.
ئه‌م رووداوه دوای هه‌شت ساڵ دێت له هێرشێكی هاوشێوه كه بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسی له به‌رلین كرده ئامانج و له كاتێكدایه كه ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه.
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ هه‌ر هێرشێكی تر، ئه‌ڵمانیا هێزه‌كانی خۆی خستۆته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
راینه‌ر هاسێلۆف، حاكمی ویلایه‌تی ساكسۆنی-ئانهاڵت، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی روویدا به‌رێكه‌وت نییه.
تۆمه‌تباری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه پزیشكێكی سعودییه و ته‌مه‌نی 50 ساڵه و له ساڵی 2006 گه‌یشتووه‌ته ئه‌ڵمانیا و له ناوچه‌ی ساكسۆنی-ئه‌نهالت كاری كردووه، كه ماگدیبۆرگی پایته‌خته‌كه‌ی 160 كیلۆمه‌تر له به‌رلینه‌وه دووره.
ئه‌و پیاوه كه له‌لایه‌ن میدیا ناوخۆییه‌كانه‌وه به “تالیب” ناسراوه، به وته‌ی هاسیلۆڤ، “به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی كردووه”.