شاندێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 10ش لەگەڵ خۆی دەبات.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 27/10/2024، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 10ش لەگەڵ خۆیان دەبەن.
ئەمڕۆ، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق، بە كەناڵی (كوردستان 24)ی ڕاگەیاندووە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ لیستی مووچە کردووە، دوای هەڵبژاردن لیستەکە بۆ حکوومەتی فیدراڵی دەنێردرێ و مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەوە دەرچووە کە بکرێتەوە موزایەدەی سیاسی.”
باسی لەوەش كردووە: “دوای سەردانەکی سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، کێشەی مووچە بە شێوەیەکی ڕێشەیی چارە کراوە، بۆیە لە مانگەکانی داهاتوودا، مووچە لە کاتی خۆیدا دەنێردرێت و دوا ناکەوێت.”
ئیخڵاس دلێمی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئێستا ئامانجیان هاوتاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ عێراق، لەم پێناوەش پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی زۆری داوە.