راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به‌سه‌ردانێكی گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 27ی10ی2024، قاسم ئه‌عه‌رجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی به‌سه‌ردانێك و به رێگه‌ی‌ فرۆكه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

پێده‌چێت له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆمه‌ڵێك پرسی په‌یوه‌ست به‌ ئاسایشی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ بكه‌ن.