مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و مانەوەی وەک حزبی یەکەمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، سەرکەوتین و نەیانتوانی.
دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی ئەو لایەنە کرد کە دروشمەکانی (کۆتاییهێنان و تێکدان) بوو و، گوتی: سەرکەوتین و نەیانتوانی.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: شوکر بۆ خوا و پشتیوانی خەڵک و متمانەیان سەرکەوتین.