دڵشاد مسته‌فا
ئه‌مڕۆ حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامده‌رانی په‌ندیان لێ وه‌رنه‌گرتووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان بكه‌ن، هێشتا له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش ته‌نیا یه‌ك شتی لێ ده‌فامرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، یه‌كێتی مانه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌بینێ، بۆیه پشتی له گه‌ڵ كردووه. له كاتێكدا مێژوو پڕه له‌و شێوه خۆ به‌ستنه‌وه‌یه به دوژمنان و به‌ره‌ی دژه گه‌ل، كه هه‌میشه ئه‌وانه‌ی خۆیان خزاندۆته‌وه ئه‌و به‌ره‌یه‌وه چاره‌نووسی خراپیان به نسیب بووه.
16ی ئۆكتۆبه‌ر، به هه‌موو پێوه‌رێك خیانه‌ته. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی به حیساب له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا بوو، به‌ڵام له ژێره‌وه، بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه، ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ میلیشیا بڕیار به ده‌سته‌كانی عێراق كرد، پێشمه‌رگه‌كانی خۆی له به‌ره‌ی شه‌ڕ كشانده‌وه، چووه ڕیزی هێزه په‌لامارده‌ره‌كان، هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له دواوه ته‌قه‌یان له پێشمه‌رگه كرد، به‌مه‌ش هێزی په‌لامارده‌ر، به فه‌رمووی یه‌كێتی، زۆر به ئاسانی كه‌ركووكی ده‌ستكه‌وت، ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه و هاووڵاتیی كورد شه‌هید و بریندار كران، هه‌زاران كه‌س له كه‌ركووك و خورماتوو، ئاواره بوون و ماڵیان سوتێندرا و تاڵان كران، كه‌چی یه‌كێتی خۆی به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانی.
كه خیانه‌ته‌كه، به‌و ئابڕووچوونییه بڵاوبووه‌وه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌وته پاساو هێنانه‌وه، ته‌نانه‌ت بافڵ تاڵه‌بانی، له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئه‌و خیانه‌ته‌ی ڕاگه‌یاند كه به ئیمزای 38 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كراوه. وێڕای ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له لایه‌ن هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراقه‌وه پێیان درابوو، یه‌كێتی ئه‌و خیانه‌ته‌ی بۆ دوو مه‌به‌ست كرد، یه‌كیان نه‌هێشتنی پارتی له كه‌ركووك بوو كه ویستی داگیركه‌ران بوو، ئه‌وه‌ی دی كۆدێتاكردن به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی كۆنی یه‌كێتی. هه‌ردووكی به پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌سكه‌وت، به‌ڵام نه‌یتوانی پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ربگرێته‌وه، كه یه‌كێك له به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنی بافڵ و میلیشیاكان بوو.
دوای حه‌وت ساڵ، میلیشیاكان كه‌ركووكیان خسته زیادكرنێكی نهێنییه‌وه، ئه‌و زیادكردنه ئه‌وه‌بوو، هه‌ر لایه‌نێكی كوردی، مه‌رجی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه پارێزگاری پێ ده‌درێت، لایه‌نی عه‌ره‌بی به میلیشیاكانه‌وه، ڕایانگه‌یاند، ته‌نیا یه‌كێتی ڕازی بوو، كه‌ركووك به كوردستانی نه‌زانێت و به عێراقیی بزانێت، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یان به‌وه كرد، كه پارتی ئاماده نه‌بوو ده‌ست له كوردستانیبوونی كه‌ركووك هه‌ڵبگرێت، بۆیه ئه‌وانیش پۆستی پارێزگاریان دایه یه‌كێتی، چونكه به پێی مه‌رجه‌كانی لایه‌نی عه‌ره‌بی، یه‌كێتی له پێناوی پۆستی پارێزگاردا، هه‌موو پۆسته گرنگه‌كانیان داوه‌ته عه‌ره‌ب.
عه‌ره‌به‌كان خۆیان ده‌ڵێن، هه‌موو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی ئێمه‌وه‌یه، دامه‌زراندن و پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان و هه‌موو كار و خزمه‌تگوزارییه‌ك، ته‌نیا پارێزگار یه‌كێتییه، له‌وێش جێگرمان بۆی داناوه.
ئه‌و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌یه و هاتوهاواری یه‌كێتی، له‌به‌ر ئه‌وه نییه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه، به‌ڵكو بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كیان ئه‌وه‌یه، هێز له میلیشیاكان به پاڵپشتی ئیقلیمی وه‌رده‌گرێت، دووه‌میشیان ده‌یه‌وێ وا نیشان بدات، جیابوونه‌وه‌ی به‌شێكی یه‌كێتی و تووڕه‌كردنی سه‌ركرده‌كانی سه‌رده‌می شاخ، هیچی له مه‌سه‌له‌كه نه‌گۆڕیوه.
به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، یه‌كێتی هێشتا له قاوغی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رنه‌چووه، بۆیه سه‌رۆكه‌كه‌ی منه‌تی به شه‌هید و پێشمه‌رگه و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هاوپه‌یمانی نییه، ئه‌و خیانه‌ته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به نێوچه‌وانی ئه‌نجامده‌رانییه‌وه، له لاپه‌ڕه‌كانی مێژووشدا، به ڕه‌شی ده‌مێنێـه‌وه.