دیمانە-عەلی‮ ‬بانیشاری‮-‬هەولێر:
سەرۆكی‮ ‬سەندیكا شوێنەوارناسانی‮ ‬كوردستان لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ‮ (‬خەبات‮) ‬دەڵێت‮” ‬ماوەیەكە چەند رێخكراو بەناوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬شوێنەوارەوە دروستبـوون،‮ ‬ئەوەش لاوازی‮ ‬ئەو دەستەی‮ ‬رێكخراوە ناحـكومییەكان دەردەخات كە موڵەت بە كەسانی‮ ‬ناپسپۆر دەدات لـەو بوارەدا‮. ‬پ‮.‬ی‮.‬د.عـەبدوڵڵا خورشیـد دەشڵێت‮” ‬نەبوونی‮ ‬بودجە وایكردووە سەندیكای‮ ‬شوێنەوارناسان لەئێستا چالاكییەكانی‮ ‬كەم بێتەوە،‮ ‬تەنانەت بارەگاشی‮ ‬نەبێـت‮”.‬ناوبراو لەم دیمانەیەدا بـاس لە‮( ‬مەترسییەكـانی‮ ‬سەر نـاوچە شوێنەوارییەكـانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەرمـاڵەی‮ ‬تـرسناكی‮ ‬شوێنەوارناسان،‮ ‬دروستبـوونی‮ ‬رێكـخراوەكانی‮ ‬شوێـنەواری‮ ‬و كەلەپووری،‮ ‬نەبەستـنی‮ ‬كـۆنگرەی‮ ‬سەندیكا،‮ ‬نوێ نەكردنەوەی‮ ‬پێناسەی‮ ‬شوێنـەوارناسان‮) ‬و چەند پرسێكی‮ ‬تـر دەكات‮.‬
12‮ ‬ساڵە سەندیكا شوێنەوارناسان كۆنگرەی‮ ‬نەبەستووە
سەبارەت بە نەبوونی‮ ‬چالاكییەكانی‮ ‬سەندیكا شوێنەوارناسانی‮ ‬كوردستان و وەستانی‮ ‬گۆڤاری‮ ‬سۆبارتوو كە بە زمانەكانی‮(‬كوردی،‮ ‬عەرەبی،‮ ‬ئینگلیزی‮) ‬سەندیكا دەریدەكرد و بە‮ ‬یەكێك لە گۆڤارە هەرە بەشەكان لە بواری‮ ‬زانستی‮ ‬شوێنەوار و كەلەپووردا دادەنرا؟ د.عەبدوڵڵا خورشید،‮ ‬دەڵێ‮” ‬سەندیكا چالاكی‮ ‬ماوە،‮ ‬بەڵام لە ئاستی‮ ‬تموحی‮ ‬ئێمەدا نییە،‮ ‬نەبوونی‮ ‬بودجەش وایكردووە گۆڤارەكەمان لە ئێستادا بوەسێت،‮ ‬چونكە بۆ هەر ژمارەیەك‮ ‬10 ‮ ‬ملیۆن دیناری‮ ‬پێویستە‮”. ‬سەندیكاكە لەساڵی‮ ‬2006ـەوە دامەزراوە،‮ ‬بەڵام تائێستا كۆنگرەی‮ ‬نەبەستووە،‮ ‬د.عەبدوڵڵا،‮ ‬دەڵێ‮” ‬هەركات بارودۆخ لەباربوو بێگومان كۆنگرە دەبەستین‮”. ‬لەبارەی‮ ‬نوێ نەكردنەوەی‮ ‬پێناسەی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬سەندیكا شوێنەوارناسان؟ ناوبراو دەڵێت‮” ‬دەرچووان كاتێك دەبنە ئەندامی‮ ‬سەندیكاكان كە بەرژەوەندیان تێدا هەبێت،‮ ‬بو نموونە لە سەندیكای‮ ‬شوێنەوارناسان دەرماڵەی‮ ‬ترسناكی‮ ‬بۆ شوێنەوارناسان سەرف ناكرێت،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستە چەندین جار هەوڵدراوە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە تائێستا ئەو دەرماڵەیە بۆ شوێنەوارناسان نەبەستراوە‮”. ‬گوتیشی‮” ‬ئەگەر دەرماڵەكە هەبێت،‮ ‬بێگومان ئەندامانیش سەردانمان دەكەن و پێویستیشیان بە پشتگیری‮ ‬سەندیكا دەبێت،‮ ‬نەبوونی‮ ‬دەرماڵەكە وایكردووە لە ئێستادا ئەندامان تەنانەت ئامادەش نیین پێناسەكانیان نوێ بكەنەوە،‮ ‬یان پێناسەی‮ ‬نوێ بكەن‮”.‬
هیچ رێكخراوێك بەدیلی‮ ‬سەندیكا نییە
سەرۆكی‮ ‬سەندیكای‮ ‬شوێنەوارناسانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەڵێ‮” ‬لە ئێستادا سەندیكا تەنها ناوێكە،‮ ‬نە بارەگای‮ ‬هەیە و نە بودجە بۆ راپەراندنی‮ ‬كار وچالاكییەكانی،‮ ‬لە سەرەتایی‮ ‬2015 وە هیچ هاوكارییەكی‮ ‬دارایی‮ ‬نەكراوین،‮ ‬لە رووەوە گلەیمان هەیە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە كوڵمان نەداوە لە هەر شوێنێكی‮ ‬كوردستان كارو چالاكی‮ ‬هەبێت لە بواری‮ ‬شوێنەواردا ئامادەیمان هەیە و لە بواری‮ ‬وشیاری‮ ‬شوێنەواریشدا سیمینارمان پێشكەشكردووە‮”. ‬لەبارەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬وەكو بەدیلی‮ ‬سەندیكا؟ د.عەبدوڵڵا خورشید،‮ ‬گوتی‮” ‬لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندین پەیجی‮ ‬جۆراو جۆر هەن كە گوزارشت لە شوینەوار دەكەن و بە مەبەستی‮ ‬هوشیاری‮ ‬شوێنەواری‮ ‬لە كوردستان كار دەكەن ئێمە پشتگیری‮ ‬ودەست خۆشییان لێ دەكەین،‮ ‬ماوەیەكە چەند رێخكراو دروستبوون بە ناوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬شوێنەوار لە دەستەی‮ ‬رێكخراوە ناحكومییەكان كە تەنها سێ كەس دەتوانن داواكاری‮ ‬پێشكەش بكەن بو وەرگرتنی‮ ‬مۆلەت،‮ ‬ئەوەش لاوازی‮ ‬ئەو دەستەیە دەردەخات كە موڵەت بە كەسانی‮ ‬ناپسپۆر دەدەن لە بواری‮ ‬شوێنەوار،‮ ‬چونكە شوێنەوار ناسنامەی‮ ‬گەلە و ئەمنی‮ ‬نەتەوایەتیمانە‮”. ‬گوتیشی‮” ‬دووپاتی‮ ‬دەكەینەوە هیچ رێكخراویك نابێتە بەدیلی‮ ‬سەندیكای‮ ‬شوێنەوارناسانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئێمەش لە دەستەی‮ ‬گشتی‮ ‬سەندیكای‮ ‬شوێنەوارناسان بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی‮ ‬سەرجەم مافە رەواكانی‮ ‬شوێنەوارناسان و هەر وەكو چۆن لە رابردوودا ئەو ئەركەمان بە ئەنجام گەیاندبوو،‮ ‬لە داهاتوویشدا هەمان هەڵوێستمان دەبێت‮”.‬
با شوێنەوار سەر بە ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران‮ ‬یان وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬بێت
سەرۆكی‮ ‬سەندیكا شوێنەوارناسان،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬پێشخستنی‮ ‬شوێنەوار و رزگاركردنی‮ ‬شوێنە شوێنەوارییەكان لە ئەگەری‮ ‬فەوتان و دانانی‮ ‬سنورێك بۆ دەستدرێژییەكانی‮ ‬سەر شوێنەوار لە كوردستان چەند خاڵێك دەخاتە روو،‮ ‬یەكەم‮: ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬شوێنەوار كە لە كابینەی‮ ‬رابردوو سەر بە وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتوگوزار پەراوێزخراوە و هیچ گرنگییەكی‮ ‬پێ نەدراوە،‮ ‬داواكارین بەڕێوەبەرایەتیەكە راستەوخۆ سەر بە ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بێـت،‮ ‬ئەگەر ئەوەیش پەسەند نەكرێت،‮ ‬بخرێتە سەر وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮. ‬دووەم‮: ‬دامەزراندنی‮ ‬شوێنەوارناسان لە بواری‮ ‬خۆیاندا،‮ ‬هەروەها لەسەر میلاكی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردە،‮ ‬چونكە تائێستا ژمارەیەكی‮ ‬زۆریان دانەمەزراون‮. ‬سێیەم‮: ‬بۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬شوێنەوار لە كوردستان پێویستە كەسانی‮ ‬خاوەن ئەزموون و پسپۆڕ‮ ‬دابنرێن،‮ ‬پۆستی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬شوێنەوار هەر لە راپەرینەوە تائێستا لەلایەن كەسانێكەوە بەڕێوە دەبدرێت كە شوێنەوارناس نین‮. ‬چوارەم‮: ‬ساڵانێكە لە كوردستان كاری‮ ‬كنەوپشكنینی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬وەكو پێویست ئەنجام نەدراوە،‮ ‬بۆیە پێویستە كار بۆ ئەم مەسەلەیە بكرێت،‮ ‬چونكە كوردستان ئارامە و زەمینە لەبارە بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی‮ ‬زانكۆكانی‮ ‬جیهان كە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەم كارە‮. ‬پێنجەم‮: ‬پێویستە هەمئاهەنگی‮ ‬لەگەڵ زانكۆكانی‮ ‬كوردستاندا هەبێت تا كورسی‮ ‬خوێندنی‮ ‬ماستەر و دكتۆرا بۆ شوێنەوارناسان لە دەرەوەی‮ ‬وڵات دابین بكرێت،‮ ‬چونكە شوێنەوارناسانی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬و خاوەن بڕوانامەی‮ ‬بەرز لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كەمە‮. ‬
پێویستە بودجە بۆ كڕینەوەی‮ ‬شوێنەوار تەرخان بكرێت
د.عەبدوڵڵا خورشید،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬پێشخستنی‮ ‬شوێنەوار و رزگاركردنی‮ ‬شوێنە شوێنەوارییەكان لە ئەگەری‮ ‬فەوتان و دانانی‮ ‬سنورێك بۆ دەستدرێژییەكانی‮ ‬سەر شوێنەوار لە كوردستان ئاماژە بە چەند خاڵێكی‮ ‬تر دەدات،‮ ‬لەوانە،‮ ‬كردنەوەی‮ ‬مۆزەخانەیەكی‮ ‬گەورە لە سەنتەری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەخت بەناوی‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬شارستانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە كوردستان بە دایكی‮ ‬ژیانی‮ ‬رابردوو دادەنرێت بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە دەروازەیەكی‮ ‬شارستانی‮ ‬گەشتوگوزاری‮ ‬و ناساندنی‮ ‬شارستانیەت و مێژووی‮ ‬كۆنی‮ ‬كوردستان بە گشت جیهان‮. ‬هەروەها ئەنجامدانی‮ ‬رووپێویەكی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬لەسەرتاسەری‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬شوێنەوارەكان تائێستا تۆمار نەكراون،‮ ‬بۆیە داواكارین لە حكومەت بۆ ئەم مەبەستە بودجەی‮ ‬تایبەت دابین بكات‮. ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە ساڵانە بودجەیەكی‮ ‬تایبەت بۆ استملاككردنی‮ ‬خانووە كەلەپوورییەكان دابین بكرێت تا بەپێی‮ ‬بەرنامەیەكی‮ ‬خێرا ئەو خانووانە لە ئەگەر فەوتان رزگار بكرێن و هەوڵی‮ ‬نۆژەنكردنەوەیان بدرێت‮. ‬ناوبراو باسی‮ ‬خاڵێكی‮ ‬تر دەكات و دەڵێ‮” ‬دەبێت ساڵانە بودجەی‮ ‬پێویست بۆ كڕینەوەی‮ ‬شوێنەوار لە دەستی‮ ‬هاوڵاتیان دابین بكرێت،‮ ‬وەكو چۆن لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬شوێنەوار لە بەغدا پەیڕەو دەكرێت ء لەلایەن ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬عێراقەوە ساڵانە بودجە بۆ كڕینەوەی‮ ‬ئاسەوار دابینكراوە و مۆزەخانەكانی‮ ‬تر جیهانیش هەمان سیستم پەیڕەو دەكەن‮”. ‬
د.عەبدوڵڵا بەمەبەستی‮ ‬پاراستنی‮ ‬شوێنەوار چەند خاڵێكی‮ ‬تر دەخاتە روو
سەرۆكی‮ ‬سەندیكا شوێنەوارناسانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬درێژە بەو خاڵانە دەدات كە مەبەست لێی‮ ‬پێشخستنی‮ ‬شوێنەوار و رزگاركردنی‮ ‬شوێنە شوێنەوارییەكان لە ئەگەری‮ ‬فەوتان و دانانی‮ ‬سنورێك بۆ دەستدرێژییەكانی‮ ‬سەر شوێنەوار لە كوردستان و دەڵێت‮” ‬پێویستە لیژنەی‮ ‬یاسای‮ ‬پەڕلەمانی‮ ‬كوردستان چاو بە‮ ‬یاسی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬عێراقی‮ ‬ساڵی‮ ‬2003 ‮ ‬بخشێنێتەوە و پاشان پەسەندی‮ ‬بكات و لەسەرجەم دادگاكاندا پەیڕەو بكرێت‮”. ‬خاڵێكی‮ ‬تر كە د.عەبدوڵڵا خورشیدا ئاماژەی‮ ‬پێدەدات گرنگیدانە بە پاراستنی‮ ‬ناوچە شوێنەوارییەكان ء رێگە لەدەستدرێژی‮ ‬كردنە سەر ناوچە شوێنەوارییەكان لە رێگای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پۆلیس و پاسەوان و چاودێری‮ ‬تایبەت بە شوێنەوارەكان و دانانی‮ ‬لە هەموو ئەو جێگایانە كە پێویستیان پێیەتی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە بازگەكانی‮ ‬سەر سنوور و فرۆكەخانەكان و ناوچە شوێنەوارییەكان‮. ‬وە هەروەها كادێری‮ ‬شوێنەوارناس رۆڵێكی‮ ‬كاریگەریان پێ بدرێت بۆ نۆژەنكردنەوە و كنەوپشكنینی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەمە بێ لەوەی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لە نێوان دامودەزگاكان شوێنەوارناساندا بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬پێش هەر ئەنجامدانی‮ ‬كارێك جا چ سەربازی‮ ‬بێت‮ ‬یان بیناسازی‮ ‬موڵەت لە دەزگاكانی‮ ‬شوێنەوار وەربگیرێت پاشان دەست بە كارەكە بكرێت‮. ‬ناوبراو خاڵێكی‮ ‬تری‮ ‬گرنگ باس دەكات و دەڵێ‮” ‬پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ رێكخراوەكانی‮ ‬وەك‮ ‬یونسكۆ‮ ‬مۆزەخانەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵات بۆ پێشخستنی‮ ‬بواری‮ ‬مۆزەخانە و پاراستنی‮ ‬شوێنەوارەكان ء سوود وەرگرتن لە ئەزموون ء شارەزایی‮ ‬ء پسپۆڕییان پێویستە‮”. ‬
داوای‮ ‬بەستنی
دەرماڵەی‮ ‬مەترسی‮ ‬بۆ شوێنەوارناسان دەكرێت
سەبارەت بە داوكاری‮ ‬چەند جارەی‮ ‬شوێنەوارناسان بۆ خەرجكردنی‮ ‬دەرماڵەی‮ ‬مەترسی‮ ‬بۆیان؟ سەرۆكی‮ ‬سەندیكا شوێنەوارناسانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە پێویستی‮ ‬دەزانێت دەرماڵەكە ببەسترێت و دەڵێت‮” ‬نەبەستنی‮ ‬دەرماڵەكە جێگەی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬ئێمەیە و دەبێت دەرماڵەی‮ ‬ترسناكی‮ ‬بۆ سەرجەم ئەو شوێنەوارناسانەی‮ ‬كە دامەزراون لە دام و دەزگاكانی‮ ‬سەر بە وەزارەتەكەتان خەرج بكرێت،‮ ‬ئەویش بە پێی‮ ‬رێنمایەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬و ئابووری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تایبەت بە مووچە و دەرماڵە ژمارە‮( ‬9‮/‬14‮/‬14017 ‮)‬ لە‮ ‬24‮/‬6‮/‬2008 ‮ ‬بڕگەی‮ ‬شەشەم لەبەر ئەوەی‮ ‬شوێنەوارناس كارەكانی‮ ‬بریتیە لە كنەوپشكنین،‮ ‬كە لە ئەنجامی‮ ‬ئەو كارەدا رەنگە توشی‮ ‬چەندین مەترسی‮ ‬دەببێتەوە‮”. ‬د.عەبدوڵڵا خورشید،‮ ‬گوتیشی‮” ‬شوێنەوارناسان هەندێك كات لە دۆڵ و ناوچە شاخاوییەكاندا كار دەكەن ئەوەیش بێ مەترسی‮ ‬نییە و پێویستە حكومەت رەچاوی‮ ‬ئەوە بكات و دەرماڵەیان بۆ ببەستێت‮”. ‬ناوبراو باسی‮ ‬مەترسییەكی‮ ‬تر دەكات كە ئەوەیش كنەوپشكنینی‮ ‬شوێنەوارناسانە لەو ناوچانە كە مین و تەقەمەنی‮ ‬تێدایە‮. ‬دەشڵێت‮” ‬شوێنەوارناسان لە كاتی‮ ‬هەڵكۆڵینی‮ ‬شوێنەواریدا ئەگەری‮ ‬زۆرە توشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬پێست و تەنگەنەفەسی‮ ‬ببنەوە بۆیە دەبوو زۆر لە رابردوودا شوێنەوارناسان ئەو دەرماڵەیان هەبووایە‮”.‬