سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەرووی هورمز هێرش کرایە سەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر و بەو هۆیەوە گڕیان گرت.

  سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە، کەشتیی یەکەم هەوڵی داوە بە ڕێڕەوێکدا لە باشووری گەرووی هورمزەوە تێپەڕێت، کە هاتووچۆ لەو ڕێڕەوەدا قەدەغەیە و مینێکی دەریایی بەرکەوتووە و ئاگری گرتووە.

کەشتی دووەمیش لە کاتی تێپەڕبوونی لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز سوپای پاسداران هێرشی کردووەتە سەر و ئەویش ئاگری گرتووە و نەتوانیوە زیاتر بڕوات، بەلەمێکی فریاگوزاریش لەکاتی نزیکبوونەوەی لە کەشیی دووەم، ئەویش هێرشی کراوەتە سەر.

 سوپای پاسداران دەشڵێت، دەستمان بەسەر دوو دۆرنیشدا گرتووە، بەبێ ئەوەی زیانیان بەر بکەوێت.