سه‌لام عه‌بدوڵڵا
دوای نزیكه‌ی (700) ڕۆژ، په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی (52) ئه‌ندام له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، كه ده‌گاته ڕێژه‌ی زۆرینه به حیسابی په‌رله‌مانی بڕیار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان درا و سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری به ده‌نگدان هه‌ڵبژێردران. ئه‌گه‌رچی هه‌موو لایه‌كمان خوازیار بووین كه هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردبوو و خاوه‌ن كورسی خۆیان بوون، ئاماده‌بوونایه، سیمایه‌كی كاریگه‌رتری به‌و گردبوونه‌وه‌یه ده‌دا و یه‌كگرتوویی گه‌له‌كه‌مانی له ساته چاره‌نووسسازه‌كاندا ڕۆشنتر نیشانی خۆمان و ده‌وروبه‌ر و جیهان ده‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ڕووی دیموكراسییه‌وه بوونی زۆرینه له په‌رله‌ماندا شه‌رعییه‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌دات و په‌رله‌مان ده‌توانێت به كاره ئاسایی و ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت و كاری ڕۆژانه‌ی خۆی بكات.
خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌كانییه‌وه و به هه‌موو ئه‌و قوربانی و خوێنه‌ی كه به به‌رده‌وامی ده‌درا و جوان و پیری ئه‌م گه‌له‌ی تێدا به‌شدار ده‌بوو، هه‌ر بۆ ئه‌وه بوو كه ڕۆژێك خۆمان ببینه خاوه‌نی خۆمان و قه‌واره‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌له‌كه‌مان بسازێنین، كه تێیدا، به‌ئارامی ژیانی خۆمان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان تێیدا ده‌سته‌به‌ر بكات كه ئه‌مڕۆ له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و سیسته‌می فیدراڵی له عێراقدا خۆی ده‌بینێته‌وه. هه‌موو ده‌بێ له‌و ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره تێبگه‌ین كه كارانه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان پاساوێكی به‌هێزی ده‌دایه ده‌ست نه‌یار و ناحه‌زانی هه‌رێم و مه‌ترسیی بڕیاری دژ به هه‌رێم و قه‌واره دیموكراتییه‌كه‌ی ده‌دایه ده‌ست هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له بۆسه‌دابوون بۆ نه‌مان و نه‌هێشتنی هه‌رێمه‌كه‌مان، بۆیه ئه‌م كاراكردنه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی به‌جێ و ـ گه‌رچی زۆر دره‌نگیش كه‌وت ـ له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و خه‌ڵكه قوربانیده‌ره‌كه‌ی بوو.
بۆیه هه‌ر لێره‌وه، داوا له برایان و دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له ده‌كه‌ین كه ڕۆژانێك گیان و سه‌روماڵیان كردۆته قوربانی بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ، مۆڵه‌ت به ناحه‌ز و مشه‌خۆر و هه‌ڵپه‌رستان نه‌ده‌ن و لایه‌نه‌كان بێنه نێو په‌رله‌مان و ده‌نگده‌رانیان ئاسووده و ئارام و دڵخۆش بكه‌ن. ئه‌م هه‌رێمه هه‌رێمی هه‌موومانه و ده‌بێ بیپارێزین و به‌ره‌و پێشتری ببه‌ین..