ئەحمەد شێروانی❊
بەهێزكردنی بەرگریی لەشی منداڵ زۆر گرنگە لەرێگای خۆراكی تەندروستەوە، بەشێوەیەكی گشتی ئاژەڵە ئاوییەكان وەك ماسی چونكە بڕێكی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە كە زۆر پێویستە بۆ لەش وپێكهاتەی ترشەچەوریان تێدایە، دەبێتە هۆی چالاككردنی لەش و بەهێزكردنی بەرگری وبەرزكردنەوەی ئاستی زیرەكی مێشك. برۆكلی یەكێكەلەباشترین جۆرەكانی سەوزەوات بۆ لەشی منداڵ و پێكهاتەی دژە ئۆكسان، ڤیتامین، كانزا و ماددەی ریشاڵی زۆری تێدایە، لە هەمانكاتدا دژی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەیە و ئێسكەكان وبەرگری لەش بەهێزدەكات هەروەها بۆمنداڵانی تەمەن 6 ساڵ رۆژانە خواردنەوەی كوپ شیری كەم چەور پێویستە،چونكە سەرچاوەی دابینكردنی ڤیتامینD و كالیسیۆمەكە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك وددانەكان و بەرگری لەش و باشی گەشەكردن. سەرەڕای ئەوەش دەبێت دایك وباوكان گرنگی بەشووشتنی ددانی منداڵەكانیان بدەن كەرۆژانە پێویستە ددانیان بشۆن، جارێك تەنها پێش كاتی نووستن وە بەلایەنی كەم جارەكەی ترلەماوەی رۆژدا بێت. زۆر خواردنی شیرینی زیانی زۆری هەیە بۆ ددان و خواردنی چەرەزات سوودێكی زۆری هەیە بۆ ددانەكان. وە دەبێت بەردەوام ساڵانە پشكنینی پزیشكی وەكو (پەستانی خوێن و شەكرە و پشكنینی چاو و ڤیتامین Aو D ئەنجام بدرێت، كە ساڵانە نزیكەی چارەكە ملیۆنێك منداڵ تووشی كوێری دەبن بەهۆی كەمی ڤیتامین A یەوە، ئەویش یەكێكەلەنیشانەو بەرئەنجامە توندەكانی كەمی ئەو ڤیتامینە.
نووستن: جەستەی مرۆڤ بەگوێرەی تەمەنی پێویستی بەوە هەیەلەشەو ڕۆژێكداچەند كاتژمێر بخەوێت، بۆیە كاتێك منداڵ دەچێتە خوێندنگە واتەلەتەمەنی 6 بۆ 13ساڵیدا پێویستە لەشەو رۆژێكدا 9 بۆ 11 كاژێر بخەوێت. شێوازی خەوتن زۆر گرینگە نووستن لەسەر سك (خەوتن بە دەما) زیانێكی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی بەد هەرسی، زیادبوونی كێش، زیانی گورچیلە و ئازار لە پشت و ئەژنۆدا دروست دەكات، بۆیە نووستن لەسەر لای راست سوودی زۆری بۆ لەشت هەیە، چونكە هەناسەدانت ئاسان دەكات، سییەكان چالاك دەكات وكرداری هەرس وكارەكانی جگەر خێرا دەكات. گونجاوترین كاتی خەوتن بۆ منداڵان كاژێر 9 شەوە چونكە لەو كاتەدا هۆرمۆنی خەوتن (میلاتۆنین) لە مێشك دەردەدرێت. پلەی ستەیشن یەكێكە لەو یاریە ئەلیكترۆنیانەی لەم رۆژگارەدا منداڵان و هەرزەكاران تووشی جۆرێك لە خووگیری كردووە كە رۆژانە چەندین كاژێر خەریكی ئەم یارییە ئەلیكترۆنیانەن كە بە داخەوە گوێ بەڕەوشی دانیشتن و پاڵكەوتنیش نادەن كاتێك ئەم یارییانە دەكەن كە ئایا دانیشتنێكی تەندروستە یان نا، بە داخەوە زۆر جار كاریگەری خراپی دەبێت بۆ كۆئەندامەكانی لەش بە تایبەتی پشت و چاو، كات دیاری بكەن بۆ منداڵان وهەرزەكاران بۆ یاریكردن بەپلەی ستەیشن كە رۆژانە لەیەك كاژێر تێپەڕ نەكات..
❊ قوتابی كۆلێژی پزیشكی









