سەكڤان هالو
رۆڵ و كاریگەری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬كوردستاندا لەم روانگەیەوە رۆڵێكی‮ ‬بەرچاوە و لەسەر ئاستی‮ ‬عێراق و هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتیشدا دیپلۆماسییەت و سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬پەیڕەو كردووە و دەكات‮. ‬سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەمیشە لە هەموو قۆناغەكاندا كاریگەریەكی‮ ‬زۆر بەهێزی‮ ‬هەبووە و هەیە لەسەر راگرتنی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬نێوان حزبە سیاسییەكان لەسەر بنەمای‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و پێكەوەسازان لە نێوخۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا لە لایەك و لە لایەكی‮ ‬تریشەوە لەگەڵ بەغدا و هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتیدا بە هەمان شێوە،‮ ‬ئەمەش وایكردووە پێگە و سەنگی‮ ‬هەرێم بەردەوام گرنگی‮ ‬پێبدرێت و دەوڵەتان لەسەر هەموو ئاستەكاندا بایەخێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستان بدەن‮. ‬
ئەگەرچی‮ ‬لە جوگرافیای‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا مومارەسەكردنی‮ ‬كولتووری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لەوپەڕی‮ ‬لاوازی‮ ‬دایە،‮ ‬بەڵام مومارەسەكردنی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان جیاوازیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە لەگەڵ دەوڵەتە عەرەبی‮ ‬و ئیسلامییەكان،‮ ‬كە لە نێو زۆربەی‮ ‬ئەو دەوڵەتانەدا دیموكراسییەت واتایەكی‮ ‬نییە و ئەقڵییەتی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬حاكمە بەسەریاندا،‮ ‬بۆ نموونە لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا پرەنسیپی‮ ‬رێزگرتن لە بەرانبەر هەموو تایبەتمەندییەكان،‮ ‬لە نێوان ئایین و ئایینزاكان و نەتەوە و زمانە جیاوازەكاندا لەوپەڕی‮ ‬بەهێزی‮ ‬دایە و هەروەها پرەنسیپی‮ ‬ئازادی‮ ‬رادەربڕین كە هەر كەس ئازادە،‮ ‬هەڵگری‮ ‬چ جۆرە بیروڕایەكی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئایینی،‮ ‬نەتەوەییە و بەشێوەیەكی‮ ‬ئازادانە حەڵك بیروڕای‮ ‬خۆی‮ ‬دەردەبڕێت و ئەمە و زۆر بنەمای‮ ‬تر‮. ‬
بەو مانایەی‮ ‬گیانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بە هەموو كەموكوڕییەكانەوە كاریگەری‮ ‬ئەرێنی‮ ‬هەبووە و هەیە لەسەر سەقامگیریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬كومەڵایەتیدا و ئەمەش بە فاكتەرێكی‮ ‬گرنگ دەژمێردرێت لە پاراستنی‮ ‬ئەمنیەت و ئاسایشی‮ ‬وڵاتدا،‮ ‬چونكە هەر چەند گیانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بەهێز بێت،‮ ‬ئەوەندەش ئاسایش و ئارامی‮ ‬رەنگ دەداتەوە و كۆمەڵگە دوور دەكەوێتەوە لە هزری‮ ‬توندئاژۆ بەتایبەت لەو شوێنانەی‮ ‬كە فرە زمان و نەتەوە و ئایین و بیروڕای‮ ‬سیاسی‮ ‬جیاوازی‮ ‬لە خۆی‮ ‬گرتووە،‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەر لە رۆژی‮ ‬دامەزراندیەوە هەوڵدان بووە لە پێناو پتەوكردنی‮ ‬پرەنسیپی‮ ‬گیانی‮ ‬دیموكراسی،‮ ‬بەڵام رەوشی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە جۆرێك بووە و بە جورێكە رێگر بووە لەبەردەم پراكتیزەكردنیدا،‮ ‬هۆكارە سەرەكییەكەش بریتی‮ ‬بووە و بریتییە لە‮ ‬غیابی‮ ‬شێوازی‮ ‬دامەزراوەیی‮ ‬و‮ ‬یاسا سەروەری،‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬حزبە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان بەهۆی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬حزبیانەوە تاكو ئەمڕۆ گیانی‮ ‬دیموكراسییان فەرامۆش كردووە و حزبایەتی‮ ‬تەسكیان لە سەرەوەی‮ ‬گیانی‮ ‬دیموكراسیدا داناوە،‮ ‬تا پێیان كرابێت دژایەتیشیان كردووە‮. ‬
ئەگەر لە دەستپێكی‮ ‬قۆناغی‮ ‬نوێدا دوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬دەنگدان بۆ خولی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئاڕاستەی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬وڵات بەرەو دامەزراوەیی‮ ‬و‮ ‬یاساسەروەری‮ ‬هەنگاو نەهاوێژێت،‮ ‬لەوانەیە ئەو كوردستانە بەهێزەی‮ ‬هەموومان چاوەڕێی‮ ‬دەكەین،‮ ‬بونیات نەنرێت و دۆخە سیاسییەكەشی‮ ‬خراپتری‮ ‬لێ بەسەر بێت و هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بەرەو ئاراستەیەكی‮ ‬نادیار پەل بهاوێژێت،‮ ‬بە هیوای‮ ‬بونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بە رێبەرایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی،‮ ‬ئەمەش تەنها و تەنها بەپەیڕەوكردنێكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬پرەنسیپی‮ ‬گیانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و‮ ‬یاساسەروەری‮ ‬دێتە ئاراوە‮. ‬