شەنگە هاوار كاكەیی
بەپێی‮ ‬سەرچاوەیەكی‮ ‬هەواڵی‮ ‬سۆمەریە نیوز،‮ ‬لە رۆژی‮ ‬چواری‮ ‬یازدە كە گوایە بەرهەم ساڵح سەرقاڵی‮ ‬داڕشتنی‮ ‬پلانێكە بۆ ئاساییبوونەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك و ئەم هەواڵەش پشتڕاست كراوەتەوە لەسەر لێدوانی‮ ‬زارەكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬بەرەی‮ ‬توركمانی‮ ‬ئەم شارە‮ “‬ئەرشەد ساڵحی‮” ‬كەوا بەرهەم ساڵح لە دەستپێكی‮ ‬ئەركەكانیدا سازشی‮ ‬بوونی‮ ‬بۆ بەجێگەیاندنی‮ ‬ئەو پەیامە بووە كە رێگانەدات هێزی‮ ‬پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ شاری‮ ‬كەركووك‮. ‬
لە راستیدا ئەم هەنگاوە و را و تەكبیرە داڕشتنێكی‮ ‬تازە نییە لە بەرنامەی‮ ‬سەرانی‮ ‬خاكفرۆشان،‮ ‬بەڵام،‮ ‬بە هۆی‮ ‬بۆچوون و رەهەندی‮ ‬جیاوازەوە لەناو باڵەكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬بەربەرەكانێی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬باڵەكان هەمیشە ئاسۆی‮ ‬خۆزگە لە دڵی‮ ‬تاكی‮ ‬كورددا دەگەشایەوە بەوەی‮ ‬ئەمجارە لەم دەرفەتە چارەنووسسازەدا بە جیاواز چەرخی‮ ‬قەدەری‮ ‬بسوڕێتەوە لە بەرژەوەندی‮ ‬هاونیشتمانیانی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم‮. ‬هەڵبەتە بە بەرنامە و نەفەسێكی‮ ‬تازە سیاسەتیان داڕێژن كە لە خزمەتكردنی‮ ‬دۆخەكە سڵ نەكات و لە بازنەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد بسوڕێتەوە و هەنگاو بنێن بەرەو دەستەبەربوونی‮ ‬ئارامییەكی‮ ‬فیعلی‮ ‬و دۆخەكەش بەرەو ئاشتی‮ ‬سەقامگیریی‮ ‬بڕوات لە ناوچە كوردییەكان بە گشتی‮ ‬و لە شاری‮ ‬كەركووك بەتایبەتی‮. ‬كە ئەم مافە هەرگیزاو هەرگیز لەم شارە فەراهەم نەبووە و دەرگای‮ ‬واڵا نەبووە بەڕووی‮ ‬تاكی‮ ‬كورددا لە هیچ ئانوزەمانێكدا هەر لە سەرەتاوە تاوەكو ئەمڕۆمان وەكو نەتەوەیەك خاوەن ماف و ئەرك لەم شارە تەنانەت ئەمجارەش كەركووك و كەركووكییەكانی‮ ‬ناوچە دابرێنراوەكان،‮ ‬لە لایەن كاربەدەستانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەغدا بە رۆژی‮ ‬نیوەڕۆ رۆڵ و مافیان بە هەند وەرنەگیرا و فەرامۆش بووە،‮ ‬لە لایەن كاربەدەستانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە،‮ ‬لەم تەشكیلە تازەیەدا كە چەند رۆژێك لەمەوبەر داندرا كە متمانە بەخشرایە عادل عەبدولمەهدی‮ ‬و وەزیرەكانی،‮ ‬بەڵام،‮ ‬هەمیسان مافی‮ ‬كورد وەڵانرا لە وەرگرتنی‮ ‬مافە دەستوورییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كە بەپێی‮ ‬دەستوور كورد بۆ دووەم نەتەوەیە لە عێراقدا‮. ‬تەنانەت پۆستی‮ ‬وەزیرایەتی‮ ‬نەبەخشرا بە‮ ‬یەك كەسایەتی‮ ‬كورد نە لە كەركووك و نە لەناوچە كوردییەكان،‮ ‬كە دەبووایە وەكو نەریتی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەم دوو قوتبە هاوڕای‮ ‬یەك تەكبیر بن لە كاتی‮ ‬دانان و داڕشتنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬پلانی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬وڵاتدا كە لە بنەڕەتدا لەسەر مەبدەئی‮ ‬شەراكەت و تەوافوق دامەزراوە وەكو ئەتەكێتی‮ ‬عورفییش دەبوایە پۆستێكی‮ ‬وزاری‮ ‬بۆ كەسایەتییەكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە ناوچە كوردستانییەكان دەستەبەر بووایە،‮ ‬ئەگەر لە دەرگای‮ ‬موجامەلەیەكی‮ ‬رۆتینی‮ ‬رەق و رووتیش بێت،‮ ‬دەبوایە كورد بێبەش نەبوایە لەم چانس وەرگرتنە،‮ ‬بەرهەمی‮ ‬دەركەوتە بێت بۆ بەرژەوەندی‮ ‬و نەتەوەی‮ ‬كورد بۆ كەسایەتییەكی‮ ‬كەركووكی‮ ‬یا كەسایەتییەكی‮ ‬لەم ناوچانە كە ئەم مافە دەستەمۆ بوو،‮ ‬دەرچوو بە فیعلی‮ ‬ئەم ناوچانە لە دۆگمای‮ ‬سیاسەتدا لە بیركراون و دابڕێنراون و بێشك لە ماف و ئیمتیازات،‮ ‬لە خاك،‮ ‬لە پرسی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬تەنانەت لە شەكاوەیی‮ ‬ئاڵاكەی‮ ‬كە هێمای‮ ‬كوردە‮. ‬ئەوەی‮ ‬ئاشكرایە بۆ هەموو لایەك شاری‮ ‬كەركووك چەقی‮ ‬هاوكێشە سیاسییەكانە و سەنگی‮ ‬مەحەكی‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬كێشەكانە و خاكی‮ ‬گەرمە ئامادەیە بۆ سەرهەڵدانی‮ ‬ململانێ نەتەوەییەكان لە نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬كورد و عەرەب و توركمان،‮ ‬بۆیە بوونی‮ ‬وەزیری‮ ‬كورد لەم تەشكیلە حكومیە چ لە حكوومەتی‮ ‬بەغدا چ لە حكوومەتی‮ ‬خۆمان،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گرنگییەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬هەیە لە ئاوێزەی‮ ‬سیاسەتدا،‮ ‬چوون ئەم ناوچانە تایبەتمەندی‮ ‬خۆیان هەیە،‮ ‬كەوا داگیركراون لە لایەن هێزێكی‮ ‬عێراقییەوە لە سەردەمێكدا كە تەپوتۆزی‮ ‬هێز و سەپاندن رواوەتەوە ئاسۆ بە خۆری‮ ‬دیموكراسییەتدا ئاشنا بووە و لۆجیكی‮ ‬سەپاندن و داگیركردن لە هەرە نەنگییە گەورەكانی‮ ‬ئەم سەردەمەن لە فەرهەنگی‮ ‬سیاسەتدا و مافەكانی‮ ‬مرۆڤ بەوپێیە و لەم روانگەیەوە بۆ داهاتووی‮ ‬كورد گرنگە وەزیرێكی‮ ‬كورد حزوری‮ ‬هەبێت لە هەیكەلی‮ ‬فەرمانڕەوایەتی‮! ‬چ جای‮ ‬سەرۆك كۆمارەكەی‮ ‬كورد بێت،‮ ‬هەڵگری‮ ‬پاسەپۆرتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬لە باخەڵ و هەگبەیدا كرۆكی‮ ‬بە گەرمیەوە گرتبێت،‮ ‬كوڕە پێشمەرگە بێت،‮ ‬بەڵام بەداخەوە بەپێی‮ ‬وتەكانی‮ ‬ئەرشەد ساڵحی‮ ‬رێككەوتوون لەگەڵ بەرهەم ساڵح كە هێزی‮ ‬پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ئەم شارە و ئەم ئەركەش رادەستی‮ ‬هێزێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬ئەكرێت لە ئایندە،‮ ‬گوایە لە پێكهاتەكانی‮ ‬نێو پارێزگا پێكدەهێندرێت و ئەم هێزەش سەر بە وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ‮ ‬یان بەرگری‮ ‬عێراق دەبێت بۆ پاراستنی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك‮. ‬
ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬ئامەژەدانە بەرهەم ساڵح لە سەردانێكی‮ ‬بۆ شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬ئەم دەستپێشخەرییەی‮ ‬خستووەتەڕوو،‮ ‬وەكو پلانی‮ ‬چارەسەر بۆ بەر قەراربوونی‮ ‬ئاسایش لەم شارە‮. ‬وەكو دەستپێشخەری‮ ‬بەرهەم ساڵح‮. ‬
ئەوەی‮ ‬ئەمەوێ بیڵێم خۆزگە ئەم هەواڵە تەنها دەنگ كۆ دەبوو،‮ ‬دوور بێت لە راستی،‮ ‬چونكە هێزی‮ ‬پێشمەرگە تاكە هێزی‮ ‬نیشتمانییە بۆ پاراستنی‮ ‬خاك و نیشتمان و سنوورەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەو هێزە هاوردەیی‮ ‬كەوا بەرهەم ساڵح پشتئەستوور و قایمە پێیان،‮ ‬هەمان هێزبوونیان هەبوو كە شەڕی‮ ‬داعش هەڵگیرسا،‮ ‬بەڵام‮! ‬كە روویدا هەر ئەوان بوون هانایان بۆ هێزی‮ ‬پێشمەرگە هێنا كە بیانپارێزن،‮ ‬بۆیە رۆڵی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بەرچاوبوو،‮ ‬نەك تەنها بۆ پاراستنی‮ ‬سنووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بگرە،‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬شەرەف كەرامەتی‮ ‬ماڵومناڵی‮ ‬ئەو هێزە عەرەبیانە كە لە دەوروبەرمان دەژین،‮ ‬ئێستا كە لەم رۆژگارەمانە ئەگەر ئەم واقیعە و ئەم دۆخە سەپێندراوە،‮ ‬نەبێ كەوا بەرۆكی‮ ‬دۆز و میللەتی‮ ‬كوردی‮ ‬گرتووە،‮ ‬بە هۆی‮ ‬وەلا بۆ پرسی‮ ‬رێفراندۆم و سەربەخۆیی،‮ ‬لە ئاكامی‮ ‬ئەم خواستەمان ناوچە كوردستانییەكان بوونە قوربانی،‮ ‬ئەگەر ئەم بارودۆخە ئەم كەشە تەماویە بوونی‮ ‬نەمێنێ،‮ ‬هەرگیز هەڵی‮ ‬لەم شێوەیە ناڕەخسێت بە بەردەوامی‮ ‬بە چاوەڕوانی‮ ‬دڵنیایین لە هەلۆێست نواندنی‮ ‬برا پێشمەرگەكانمان و هێزی‮ ‬پێشمەرگە بە چەند كاتژمێرێك كەركووك و سەرجەم ناوچە كوردییەكانمان ئازاد دەكەن لە ركێفی‮ ‬هێزی‮ ‬داگیركەردا،‮ ‬هەرگیزا و هەرگیز دڵیان بە فەرمانەكانی‮ ‬بەرهەم ساڵح ئاو ناخواتەوە كە هێزی‮ ‬داگیركەر ببێت بە پشت و پەنای‮ ‬كورد و رێگای‮ ‬نەدەدا كە گاڵتە بە هەستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬بكرێت‮. ‬كەوا بەرهەم ساڵح خۆی‮ ‬بە رەچەڵەك سەر بە هەمان نەتەوەیە و ئەو راستییانە بەرقەرارن كە هێزی‮ ‬پێشمەرگە تاكە هێزی‮ ‬بەرگریكردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستانە و خەڵكی‮ ‬كوردستانیش متمانەیان پێ بەخشیوە،‮ ‬ئەوە بۆ مێژوو دەمێنێت،‮ ‬نە بە فەرمانی‮ ‬بەرهەم،‮ ‬نە فەرمانی‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬داهاتوو لە توانایان نییە و ناتوانن چۆك بە هێزێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دابنێن و بیبەزێنن كە ناوی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەیە و دڵنیاین جەنابیان دەمێكە دركیان بەو راستیانە كردووە،‮ ‬بۆیە هەمیشە حەزی‮ ‬بێ بنەمایی‮ ‬دوور بوون لە نادروستی‮ ‬ئەم دەنگۆیانە خۆزگەیەكە كە وا نەبێت‮! ‬ئەگەریش دروستە دیارە پۆستی‮ ‬سەرۆككۆمار كە چەندین ساڵە بە كەسایەتییەكی‮ ‬كوردیی‮ ‬رازاوەتەوە،‮ ‬بەڵام نە لە خزمەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬نە لە خزمەتی‮ ‬میلەتی‮ ‬كورد بووە‮! ‬كورد بێبەشكراوە لە ماف و ئیمتیازات لە ئامانجە نەتەوەییەكان لە ئیستحقاقی‮ ‬بودجە و‮… ‬هتد،‮ ‬بۆیە دەكرێ لەم نهێنییە بكۆڵینەوە و بپرسین؟ ئاخۆ چ هۆكارە كە جێگای‮ ‬خۆشحاڵیە وەڵامی‮ ‬نهێنییەكانمان وەرگرتەوە بەوەی‮ ‬ئەم كورسییە كە بە دانیشتنی‮ ‬كوردە چەندین ساڵە گەرمە،‮ ‬تا ئێستا ئەوەی‮ ‬لەسەری‮ ‬دانشتبێت ئاڵوودە بووە بە داوی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬و دڵداری‮ ‬بۆ هاوسۆزەكانیان لە نەتەوەی‮ ‬عەرەب‮. ‬لە كۆتاییدا دەتۆێنەوە وخۆیان لەیاد دەكەن كە كوردن و لە نەتەوەی‮ ‬كوردن،‮ ‬دیارە جەنابی‮ ‬بەرهەمیش كەوتە هەمان داوەوە،‮ ‬بۆیە ئەمجارەش دەڵێین ئەم دڵدارییەتان پیرۆزكرد لە پایەتەختی‮ ‬رەشید‮. ‬