
خەبات: تریفە ئازاد
دەنگدەرانی كوردستان بە جیاوازی پیشە و كارو چین و توێژەكان، پشتگیری لە لیستی 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی دەكەن، هەریەك لەو هاوڵاتییانە بە هۆكاریك پشتئەستوورن بە بڕوای خۆیان بۆ لیستی پارتی، خەبات لەمبارەیەوە ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە كردووە:
لە سەرەتادا هەندرێن نوری دەڵێت: لیستی 190 لیستی هەموو كوردێكە خەبات و قوربانیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان چ لە ڕابردوو چ لە ئێستادا بەراورد بە هیچ هێزێكی دنیا ناكرێت، ئەگەر بمانەوێت كوردستان هەمیشە بە ئارامی و ئازادی و پڕ بێت لە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دەبێت هەموومان وەكو كەرنەڤاڵێك لە ڕۆژی 20ی 10 بەرەوە سندوقەكانی دەنگدان بچین و بە شانازییەوە دەنگ بە لیستی سەرۆك بارزانی بدەین ئەویش لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستانە، چونكە تەنها ئەو لیستە دەتوانێت خزمەتی هاووڵاتیان بكات بە بێ جیاوازی ئاین و نەتەوەكان وكوردستان بەرەو كەناری ئارامی و ئاوەدانی ببات كوردستان بەرەو سەر بە خۆی ببات بە ڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی لە ڕابردووش بینیمان كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە بێ گوێدانە هیچ شتێك لە سەنگەری بەرگری بووە لە پێناو كوردستان ئامادەیی هەموو قوربانیدانێك بووە لیستی 190 لیستی شەهیدان و پێشمەرگەكانە پێویستە هاووڵاتییانی كوردستان لەم ڕۆژە خەبات و قوربانی دانی ڕۆڵەكانی كوردستانیان لە یاد بێت بچن دەنگ بدەن لە لیستی 190، چونكە تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستانە دەتوانێت بەرگری بكات لە دەستكەوتەكانی هاووڵاتیانی كوردستان بەبێ جیاوازی.
هەرلەمبارەیەوە بێگەرد محەمەد كەریم وەك ئافرەتێك پشگیری لە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و لە لێدوانێكی تایبەت بە ڕۆژنامەی خەبات گوتی: دەنگدان بە لیستی پارتی دەنگدانە بە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و خاكەكەی لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدڕاڵی دا كە شكۆی كورد و مافی تەواوی نەتەوە وپێكهاتەكانی هەرێم پارێزراوبێت، چونكە دەكەوێتە دەستێكی ئەمین تەواوی ئەوخزمەتگوزاریانەی پێشەشكراون و ئەو كاروانە ئاوەدانیەی بەڕێوەیە و بەردەوامە لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی كاك (مسرور بارزانی) دابینكردنی ئارامی و ئاسایش بەگشتی بۆ تەواوی خەڵك بێ جیاوازی جێگای دەستخۆشییە و مایەی خۆشحاڵی هەمووانە، دروستكردنی شەقامەكان بەگشتی و باخچەی منداڵان و قوتابخانە و نەخۆشخانەوپرۆژە پیشەسازی و كشتوكاڵییەكان بەست و بەنداوەكان گرنگیدان بە خانەی بەساڵاچووان و بێ سەرپەرشتان، هەروەها داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەتان وڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ بەرەو پێش چوون و هەنگاونانی ئافرەتان بەرەو كاری تایبەت لە كارگێڕی و بازرگانی و كاری ڕێكخراوەیی، بۆیە وەك ئافرەت دەنگدان بەو لیستە بەپێویست دەزانم داواش لە تەواوی ئافرەتانی كوردستان دەكەم بۆ ئاشتی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر دەنگ بدەن بە لیستی ١٩٠ ی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان.
*بێستوون ئەسعەد وەك لاوێك پشتگیری خۆی بۆ لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەردەبرێت و لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: من وەك گەنجێك دەنگ دەدەم بەلیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی بە ژمارە ١٩٠دەنگدان بەپارتی دەنگدانە بە ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی خەڵكی كوردستان. پێموایە ئەو شوێنەی پارتی دەسەڵاتی هەیە پێشەنگە لە ئاوەدانی و ئارامی ڕۆژ بەدوای ڕۆژ خزمەتگوزاری زیاتر بەبەراورد بەوشوێنەی كە پارتی دەسەڵاتی تیانییە پارتی زەرورەتێكە بۆ خەڵكی كوردستان، چونكە دڵنیام كاندیدەكانی پارتی هەمیشە خۆیان بەخزمەتكاری خەڵكی كوردستان دەزانن لەبەرئەوەی پەروەردەی دەستی جەنابی سەرۆك بارزانین تاكە سەركردەی كوردبوو دوای ڕاپەڕینە مەزنەكەی خەڵكی كوردستان لەساڵی ١٩٩٢ لەشارۆچكەی كۆیە داوای هەڵبژاردنی كرد لەئێستاشدا دەمانەوێت دەنگی خۆمان لەڕێگای پارتییەوە بگەیەنینە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی نەهێڵین دوژمنان و خاكفرۆشان بەڕۆژی ڕووناك پلانی لەناوبردنی هەرێمی كوردستان یاخود بێ هێزكردنی قەوارەی هەرێم بنەخشێنن، چونكە لەوبڕوایەدام تاكە هێز بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم سەركەوتنی لیستی پارتییە بەسەركردایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی زۆربەی خەڵكی كوردستانیش ئەو ڕاستییە دەزانن تاكە هێز شەڕی مافی خەڵكی كوردستانی كردوە لەڕابردوودا تەنها پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆیە بۆمن جێگای شانازییە دەنگدەری ئەم ڕێبازە پیرۆزەم.
*هەڵكەوت هەڵەبجەیی پشگیری لە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: من وەك هاووڵاتیەكی كوردستان پشگیری لە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم،چونكە لیستی 190 تاكە لیستە بۆ سەربەخۆی كوردستان هەوڵ دەدات بۆ سەربەخۆی و پاراستنی كوردستان لیستێكە خاوەن بڕیار و ئیرادەیە بۆ گەلەكەی خاوەنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانە لە لایەكی ترەوە پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە پارتە لە عێراق و لە نێو وڵاتانی ئیقلیمی و دەرەكی حسابی بۆ دەكرێت بۆیە گرنگە هەموو كوردستانییان دەنگی پێبدەن.